فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق سەرپەرشتیاری کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتیمانی كرد و ئاماژە بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر كرد.

مستەفا کازمی چوارشەممە سەرپەرشتی کۆبوونەوەی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی کرد و تێیدا باسی لە بارودۆخی ئاسایشی گشتی وڵات و پاراستنی خۆپیشاندەران کرد.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لەوە کرا هەموو ئامرازێک بۆ پشتگیریکردنی هێزە ئەمنییەکان لە شەڕی دژی داعش دابین بکرێت، هەروەها پەرە بە تواناکانیان بدرێت و ڕاهێنانیان پێ بکرێت.

مستەفا کازمی لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرد و ڕایگەیاند: سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبن لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و گەڕان و پشکنین بۆ دۆزینەوەی حەشارگەکان و تێکدانیان.

بابه‌تی تر

بڕیار درا به‌ دامه‌زراندنی 47 دادوه‌ر

ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی دامه‌زراندنی 47 دادوه‌ری نوێی بۆ دادگاكانی …