محه‌مه‌د ئیسلامی،سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، رایگه‌یاند ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دانوستانه‌كانی ڤیه‌ننا ئه‌نجامیشیان نه‌بوو، وڵاته‌كه‌ی له‌ به‌رنامه‌یدا نییه‌ له‌ سه‌رووی له‌ سه‌دا 60 یۆرانیۆم بپیتێنێت.

ئیسلامی به‌ میدیای رووسیای راگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران به‌مه‌به‌ستی مه‌ده‌نییه‌ و ته‌نها بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێویستییه‌ پیشه‌سازییه‌كانی وڵاته‌كه‌یه‌.

محه‌مه‌د ئیسلامی تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت دانوستانه‌كانی ڤیه‌ننا ئه‌نجامیشیان نه‌بوو و رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیش كه‌ له‌ 2015 واژوو كرا نه‌شمێنێت، وڵاته‌كه‌ی له‌ به‌رنامه‌یدا نییه‌ له‌ سه‌رووی له‌ سه‌دا 60 یۆرانیۆم بپیتێنێت و گوتی:”ته‌واوی چالاكییه‌ ئه‌تۆمییه‌كانمان به‌م جۆره‌ درێژه‌ پێ ده‌ده‌ین كه‌ له‌گه‌ڵ سیسته‌م، به‌ڕێوه‌بردن و رێككه‌وتننامه له‌گه‌ڵ ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێوده‌وڵه‌تی بگونجێت”.

بابه‌تی تر

سەرجەم دەسەڵاتە داراییەکانی بەڕێوەبەری بانکی هەرێم لە سلێمانی ڕاگیرا

بە بڕیاری وەزیری دارایی و بەهۆی دواکەوتنی مووچەوه‌، سەرجەم دەسەڵاتە داراییەکانی بەڕێوەبەری…