د. محمد خدر مەولود
رۆژی 28ی شوباتی ساڵی 2011 كاتێ ماڵپه‌ڕی ئه‌لێكترۆنی pdk به‌ دروشمی (نوێبوونه‌وه‌، دادپه‌روه‌ری، پێكه‌وه‌ژیان) یه‌كه‌مین بڵاوكراوه‌ی هه‌واڵی و شرۆڤه‌ و بۆچوونی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی خۆیدا (kdp.newsinfo) په‌خش و بڵاوكرده‌وه‌ مێژوویه‌كی تازه‌ی بۆ میدیای پارتی دیموكراتی كوردستان به‌تایبه‌تی و ته‌واوی مێژووی میدیای ئه‌لیكترۆنی كوردی به‌گشتی تۆماركرد.

ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ كه‌ پێشتریش بڵاوكراوه‌ی هه‌واڵی هه‌بوو، له‌ كۆنگره‌ی ( 13)ی پارتی دیموكراتی كوردستاندا وه‌ك زمانحاڵی ماڵپه‌ڕی ئه‌لێكترۆنی پارتی ناسێندرا و شكۆ و پێگه‌ی خۆی له‌وێوه‌ وه‌رگرت و له‌وساوه‌ جگه‌ له‌ پێشه‌نگییه‌كه‌ی، متمانه‌یی و جێی باوه‌ری وه‌رگر و خوێنه‌ره‌ و بابه‌ته‌كانی به‌سه‌نگینی په‌خش و بڵاوده‌كاته‌وه‌.

له‌ كاتێكدا گرنگیی ماڵپه‌ڕی ئه‌لێكترۆنی له‌م سه‌رده‌مه‌دا له‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌ كه‌ خێرا و ئاسان ده‌گاته‌ ده‌ست خوێنه‌ر و به‌ربه‌سته‌ جوگرافی و دیمۆگرافی و دیارده‌ سروشتییه‌كان نابنه‌ له‌مپه‌ر و رێگری به‌رده‌م گه‌یاندنی په‌یام و گه‌یشتن.
له‌وباره‌یەوە‌ (kdp.newsinfo) وه‌ك ماڵپه‌ڕی ئه‌لیكترۆنی ماوه‌ی 10ساڵه‌، جێی ره‌زامه‌ندی و متمانه‌ی وه‌رگر و خوێنه‌ره‌، ئه‌و سیفه‌ت و مۆڕاڵه‌(متمانه‌ و دڵنیایی) خوێنه‌ر، به‌سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ و زانییارییه‌كان یه‌كێكه‌ له‌ تایبەتمەندییە‌ هه‌ر گرنگ و سیما و ناوه‌رۆكی‌ پڕ بایه‌خ بۆ هه‌ردوو لای هاوكێشه‌كه‌ كه‌ نێنه‌ر و وه‌رگره‌.
لای نێنه‌ر، ماڵپه‌ڕ‌‌خاڵی‌ سه‌ره‌كی مانه‌وه ‌و به‌رده‌وام بوون، پێشكه‌وتن و سه‌رده‌می بوون دێنێته‌ دی.
لای وه‌رگر و خوێنه‌ر، خوێندنه‌وه ‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام، باوه‌ڕ و متمانه‌یی به‌ زانییارییه‌كان تا ئه‌و ئاسته‌ی بابه‌ته ‌په‌خشكراوه‌كانی وه‌ك سه‌رچاوه‌ و به‌ڵگه‌ی زیندوو ئاماژه‌یان پێ بكرێ و بۆ بواره‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ و توێژینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی و ئه‌كادیمی به‌كاربێن.

بۆیه‌ له‌ هه‌موو بارێكدا‌ ماڵپه‌ڕی ئه‌لێكترۆنی pdk په‌یره‌وی دروشمه‌كه‌ی خۆی كردووه‌ و هه‌ر له‌ نوێبوونه‌وه‌دا بووه‌ و هه‌میشه‌ جێگای متمانه ‌و باوه‌ڕی خوێنه‌رانی بووه‌ و ڕاشكاو و راستگۆ و بوێرانه‌ بابه‌ته‌كانی پێشكه‌ش كردووه‌.
له‌یادی (10ساڵه‌ی ) دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕی ئه‌لێكترۆنیpdk دا جێگای خۆیه‌تی، ئاماژه‌یه‌كی گرنگ و ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی خێرا به‌ میدیای ئه‌لێكترۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان و ده‌زگای رۆشبنیری و راگه‌یاندنی ئه‌و پارته‌ پێشره‌وه‌ بكه‌ین و ده‌ست نیشانێكی دیكه‌ی پێشه‌نگی و پێشره‌وی رۆژنامه‌ی دێرینی ( خه‌بات ) وه‌ك یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی ئه‌لێكترۆنی به‌چاپی(كاعه‌زی) و(ئه‌لیكترۆنی) بۆ بواری میدیای كوردی به‌گشتی بێنینه‌وه‌ بیر توێژه‌ران و ئه‌كادیمیسیەنەکانی بواری مێژووی میدیای كوردییه‌وه‌.

خه‌بات، وه‌ك رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌لێكترۆنی یه‌كه‌مین ژماره‌ی ئه‌زموونی به‌ شێوازیpdf له‌ رۆژی 1-10-1996 شێوه ‌و وێنه‌ی لاپه‌ره‌كانی رۆژنامه‌ كاغه‌زییه‌كه‌ی له‌سه‌ر ماڵپه‌ری ئه‌لێكترۆنی بڵاوكرده‌وه‌، پاشان له‌سه‌ره‌تای ساڵی 199دا بوو به‌رۆژنامه‌ی چاپی(كاغه‌ز)ی و چاپ و په‌خشی(ئه‌لێكترۆنی).
ده‌ست پێشخه‌ری له‌هه‌ر بوارێكدا گه‌ر گه‌لێ مانا و واتا بگه‌یێنێ ئه‌وا ‌ئا‌فراندن و به‌خشش و به‌رده‌وام بوونه‌، مانا و واتای سه‌رده‌می بوونیش ده‌گه‌یێنێ.
سڵاو له‌ (خه‌بات ) ی پێشه‌نگ، سڵاو له‌ pdk ی متمانه‌یی و به‌رده‌وامی و به‌خشش.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

بۆ سیاسەتی دەرەوەی هەرێمی كوردستان سەرکەوتووە؟

د. سامان سۆرانی هەرێمی كوردستان لە ساڵی ١٩٩١ وە، واتە پاش دوورخستنەوەی ڕژێمی پێشوو لە هەند…