بەڕێوەبەرى چاودێرى و گەشەپێدانى کۆمەڵایەتیى هەولێر رای گەیاند ئەم هەفتەیە لە سنوورى پارێزگاى هەلێر، هاوکاریی مادى بەسەر 49 هەزار خێزانى کەمدەرامەتدا دابەش دەکرێت و ئەو کەسانە دەگرێتە کە پێشتر لەلایەن لێژنەکانەوە ناونووس کرابوون.

یووسف چاوشین، بەڕێوەبەرى گشتیى چاودێرى و گەشەپێدانى کۆمەڵایەتىی هەولێر رایگەیاند: “بە بڕیارى سەرۆکایەتیى ئەنجوومەنى وەزیران دەست بە دابەشکردنى هاوکاریى مادى ژمارەیەک خێزانى هەژار و کەمدەرامەت دەکرێت لە سنوورى پارێزگاى هەولێر، ئەو خێزانانەى کە بارى داراییان باش نییە و ناتوانن بژیوى رۆژانەیان دابین بکەن، یان بێسەرپەشت و خاوەن پێداویستى تایبەتن، پێشتر لەلایەن لێژنەى تایبەتەوە ناونووس کرابوون”.

راشیگەیاند: “هاوکارییەکە بۆ هەر خێزانێک بڕى 100 هەزار دینارە و لە سنوورى پارێزگاى هەولێریش 49 هەزار خێزان لەو هاوکارییە سوودمەند دەبن، سەرجەم رێکارەکان کۆتاییان پێ هاتووە و ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنى دەکرێت “.

یووسف چاوشین، ئاماژەى بەوەش کرد: “چەند بانکێک لە ناوشارى هەولێر دەستنیشان کراون بۆ دابەشکردنى هاوکارییەکە بەسەر ئەو خێزانانەى سوودمەند دەبن و مەرجەکان دەیانگرێتەوە و ئەمەش لەمیانەى ئەو هاوکارییان دێت کە حکوومەتى هەرێمی کوردستان پێشکەشى خێزانە کەمدەرامەتەکانى کرووە، کە بەهۆى کۆرۆناوە بێکار ماونەتەوە”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی هاوکارییەکانی ژاپۆن دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 2021/4/20 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە نیکیهیر…