لەسەر ڕاسپاردە و فەرمانی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، زیاتر لە 20 تیم بۆ خەمڵاندنی زەرەر و زیانەکانی لافاوی سنووری پارێزگاكە دروست كرا.

ئەمڕۆ تیمەکانی وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی پارێزگای هەولێر بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی خەمڵاندنی زیانەکان و بەدواداچوون بۆ داواکاری زیالێکەوتووانی لافاو، بەهاوکاری تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر و شارەوانیەکانی دەوروبەر و تیمەکانی بەرگری شارستانی و خۆبەخشان، زیاتر لە 20 تیمیان دروست كرد و دەستیان كرد بە خەمڵاندنی زەرەر و زیانەکان.

هەروەها هەڵمەتی پاكکردنەوە و لادانی پاشماوەی لافاوەکان و گەیاندنی پێداویستی سەرەتایی و کەلووپەل بۆ ئەو خێزانانەی کە پێویستیان پێیەتی دەستی پێکرد.

جێگەی باسە، سەرجەم تیمەکان تاوەکو درەنگانی شەو بەردەوام دەبن لە پڕۆسەکانی خەمڵاندن و تۆمارکردنی داتاکان، بۆ هاوکاریکردنی بەپەلەی زیانلێکەوتوان.

بابه‌تی تر

سەرجەم دەسەڵاتە داراییەکانی بەڕێوەبەری بانکی هەرێم لە سلێمانی ڕاگیرا

بە بڕیاری وەزیری دارایی و بەهۆی دواکەوتنی مووچەوه‌، سەرجەم دەسەڵاتە داراییەکانی بەڕێوەبەری…