وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: لە كابینەی نۆیەمدا 397 پرۆژ بە 31 ملیار دینار لەسەر داهاتی فەرمانگەكانی سه‌نر به‌ وەزارەت جێبەجێ كراون.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی راشیده‌گه‌ێنێت:
پرۆژەكان بەپێی پارێزگە و سێكتەرەكان:
هەولێر: لە هەر سێ سێكتەری شارەوانییەكان، ئاو، گەشتوگوزاردا 112 پرۆژە بە گوژمەی نزیكەی 11 ملیار دینار جێبەجێ كراون.
سلێمانی: بە هەمان شێوە لە هەر سێ سێكتەردا 59 پرۆژە بە گوژمەی زیاتر لە 12 ملیار دینار جێبەجێ كراون.
دهۆك: لە هەر سێ سێكتەردا 58 پرۆژە بە گوژمەی زیاتر لە 2 ملیار دینار جێبەجێ كراون.
هەڵەبجە: ژمارەی پرۆژەكان 18 پرۆژەن و بە گوژمەی زیاتر لە 156 ملیۆن دینار جێبەجێ كراون.
گەرمیان: 25 پرۆژە بە گوژمەی زیاتر لە 729 ملیۆن دینار جێبەجێ كراون.
ڕاپەڕین: 25 پرۆژە بە گوژمەی زیاتر لە 4 ملیار دینار جێبەجێ كراون.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: كۆی پرۆژەكان لەسەر ئاستی سەرجەم پارێزگەكانی هەرێمی كوردستان ژمارەیان 397 پرۆژەن و بە گوژمەی زیاتر لە 31 ملیار دینار لەسەر داهاتی فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەت جێبەجێ كراون.

بابه‌تی تر

تا چوار ڕۆژی دیکە دەوامی بەشێک لە زانکۆکانی سنووری سلێمانی ڕادەگیرێت

زانکۆکانی سلێمانی و هەڵەبجە و پۆلەتەکنیکی سلێمانی بۆ ماوەی چوار ڕۆژ دەوامیان ڕاگرت. لە ڕاگ…