خه‌بات- باكووری كوردستان

ئاژەڵدارانی ئاگری وێڕای ئەو سەرماوسۆڵەی ناوچەكەی گرتووەتەوە دابینكردنی ئالیك بۆ ئاژەڵەكانیان پشتگوێ نەخستووە، ئاژەڵدارانی ناوچەكانی باكووری كوردستان كە سەرچاوەی سەرەكیی بژێوی ژیانیان لەسەر ئاژەڵدارییە، سەرەڕای ئەوەی شەش مانگی ساڵ، گوندەكانیان لەنێو بەفردا دەمێننەوە هەموو هەوڵێك دەدەن بۆ ئەوەی ئالیك بۆ ئاژەڵەكانیان دابین بكەن و بە برسێتی نەمێننەوە.

سەرەڕای ئەو زستانە سەختەی ئاگری گرتووەتەوە، بەڵام ئاژەڵداران دابینكردنی ئالیك و چاودێرییكردنی ئاژەڵەكانیان پشتگوێ نەخستووە، ئاژەڵدارانی ناوچەی ئانادۆڵوی رۆژهەڵات كە سەرچاوەی سەرەكیی بژێوی ژیانیان لەسەر ئاژەڵدارییە، سەرەڕای ئەوەی شەش مانگی ساڵ، گوندەكانیان لەنێو بەفردا دەمێننەوە هەموو هەوڵێك دەدەن بۆ ئەوەی ئالیك بۆ ئاژەڵەكانیان دابین بكەن و بە برسێتی نەمێننەوە.

ئاژەڵدارانی گوندی گەدیك سەربە قەزای دیادین لە پارێزگای ئاگری كە لە وەرزی هاویندا ئاژەڵەكانیان لە كوێستانەكان و لە چیاوچۆڵ دەلەوەڕێنن لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما و ئەو شەپۆلی سەرماوسۆڵەی ناوچەكەی گرتووەتەوە دەستیان كردووە بەو كا و گیا وشككراوەی كە لە هاویندا بۆیان دروین و وشكیان كردووەتەوە.

پلەكانی گەرما لە شەودا لە ئاگری بۆ خوار 27 پلەی ژێر سفری سەدی نزم دەبێتەوە و ئاژەڵدارانیش ماوە ماوە توێژی بەستووری سەر چەمەكان دەشكێنن و ئاو بۆ ئاژەڵەكانیان دەهێنن.

ئاژەڵدار وەحدەدین تاشتان لەبارەی چۆنیەتی بەخێوكردنی ئاژەڵەكانیان و ئەو سەختییانەی دێنە بەردەمییان دەڵێت: چاودێرییكردنی ئاژەڵەكان لە زستاندا زۆر سەختە. وەحدەدین گوتیشی: «كاتێك بەفر دەبارێت، بە پێیەكانمان بەفری كەڵەكەبوو دەپڵیشێنین و گیای وشككراو بۆ ئاژەڵەكان دادەنێین، هەوڵ دەدەین گیایەكە دەرخواردی ئاژەڵەكان بدەین. زستانی ئێرە سەختە و هەموو رۆژێك ناچارین گیا لەسەر بەفر دەرخواردی ئاژەڵەكان بدەین.

ناوبراو تیشكی خستە سەر ئەوەی كە هاوینان ئاژەڵەكان لە چیاوچۆڵ، مێرگ و زەنوێر دەلەوەڕێنن و شەش مانگەكەی دیكەیش خۆیان ئالیكیان دەرخوارد دەدەن و گوتی: هەموو بەیانیان دوای ئەوەی كاتژمێر پێنج ژەمی بەیانی دەخۆین، دەست دەكەین بە ئالیك دەرخوارددان بە ئاژەڵەكان. تا ئێوارە سەرقاڵی ئاژەڵەكان دەبین. لەو رۆژانەی رەشەبا هەڵ دەكات ناچارین هەندێك جار شەوان ئالیكیان دەرخوارد بدەین. لەم رۆژانەی دواییدا زۆر سارد بووە، بۆیە جلوبەرگی ئەستورمان پۆشی

بابه‌تی تر

كێشەكانی لوكاكۆ و چێڵسی زیاتر دەبن

هێرشبەری بەلژیكی ڕۆمێلو لوكاكۆ بەهۆی دواین لێدوانییەوە، لە یاریی یانەكەی بەرانبەر لێڤەرپوو…