لە رۆژی ریفراندۆم دا، چیم بینی..؟

212

فەلاح حەسەن
سەعات حەوت و نیوی بەیانی بوو، سەرۆكایەتی شاندێكی وڵاتانی ئەوروپی و رووسیا و ئەمەریكای لاتینم دەكرد، كە بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان وەكو چاودێری نێودەوڵەتی هاتبوون چاودێری پرۆسەی دەنگدانەكە بكەن، لەبەر دەرگای هۆتیل لەگەڵ شاندەكە چاوەڕێی ئۆتۆمبیلەكانم دەكرد تا لەگەڵیاندا بەڕێبكەوین بۆ بنكەكانی دەنگدان، هەوایەكی خۆش و كەشێكی ئارامی هەولێری پایتەخت و ڕەنگی ئاسمانە جوانەكەی كوردستانم لێ دیاربوو، لەناكاو ئۆتۆمبیلەكان هاتن و زۆر پاك و خاوێن و سەرنجڕاكێشبوون بەوەی هەموویان بەئاڵای كوردستان رازاندرابوونەوە، لەو ساتەدا لەگەڵ وەستانی ئۆتۆمبیلەكان لەبەردەم هۆتێلەكە لەپڕێكدا سەرجەم مزگەوتەكانی دەوروبەری هۆتێلەكەش دەستیان كرد بەتەكبیرلێدان و گوتنەوەی ( الله اكبر الله اكبر الله اكبر، لا الە الا الله) شاندە بیانییەكە سەریان سووڕما، ئایا ئەم دەنگانە چین لەپڕێكدا پەیدابوون ؟ چی دەگوزەرێت؟
مرۆڤ بوونەوەرێكە پێكهاتووە لە پارچەیەكی گەورەی گۆشت، نەك ئاسن! منیش مرۆڤم، كوڕە پێشمەرگەیەكی كوردستانم، لەگەڵ ئەم هەموو هەست و جووڵەیەدا چاوەكانم لەگەڵ بینینی ئاڵاكانی كوردستان و بیستنی تەكبیرلێدان پڕبوون لە ئاو و فرمێسكی خۆشی و سەركەوتن، سەركەوتنێك كە نە بەپارەو نە بە هیچ پلە و پۆست و بڕوانامەیەك بەدەست دێت، جگە لەوەی تەنیا بە خوێنی شەهیدان و قارەمانیەتی پێشمەرگە و خوڕاگری ئەم گەلە مەزنە و شۆڕشگێڕانی نەبێت، كە بەدەست هاتووە، بۆیە مردنیش ئیتر دوای ئەمڕۆژە خۆشە.

هاوڕێیە بیانییەكانم لەگەڵ هەست و فرمێسكەكانی من دەستیان كرد بە باوەشكردنم و ئەوانیش لەگەڵ من چاوەكانیان پڕبوون لە فرمێسكێكی دۆستانە و خوشك و برایانە كە دوای ئەوەی هەزاران هەزار كیلۆمەتریان بڕیبوو و لەسەر گیرفان و ئەركی مادی خۆیان هاتبوون بۆ كوردستان، تا وەفاداریان بنوێنن بۆ گەلی ئێمەو ببنە ئامرازێك بۆ سەركەوتنی ئەم پرۆسەیە لەو رۆژە مێژوویی و پڕ سەروەرییەی گەلی كوردستاندا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

پێویستە دۆستەکان بەر لە دوژمنەکان لێمان بترسن

فەرحان جەوهەر ناونیشانی سەرەوەی ئەم وتارە، یەک لە پڕەنسیپە نەگۆڕەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئەمر…