خەبات :رۆشنا عەلى:- ئەوگەنجەی كەلار كەلە خۆپیشاندانەكان فیشەك بەر ملی كەوت و كاری كلینكس فرۆشی دەكرد بەبڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت دەخرێتەوە بەر خوێندن.
ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە لە بڵاو كراوەیەكدا كە كۆپییەكی بۆ خەبات نێردراوە ڕایگەیاند لەسەر فەرمانی جەنابی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرێز مەسرور بارزانی ، بڕیاردرا خوێندنی كاكە (حوسێن عەلی) ئەو گەنجەی لە ئاڵۆزییەكانی كەلار بریندار بوو فەراهەم بكرێت و لەهەموو ڕووییەكەوە هاوكاری ئەو خانەوادەیە بكرێت بەمەبەستی ڕەخساندنی ژینگەیەكی لەبارتر بۆ كاكە حوسێن و خوشك و براكانی.
بەندە بە نوێنەرایەتی سەرۆكی حكومەت، لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندیم بەو خانەوادە بەڕێزە كرد و پاشان بەڕێز بەرێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیانمان راسپارد بۆ جێبەجێكردنی رێكارە پێویستەكان و فەراهەمكردنی خوێندنی خێرا بۆیان
شایانی وتنە (حسێن عەلی) تەمەنی 13 ساڵانەو تا ئێستا نەخراوەتە بەر خوێندن لەبەر خراپی دۆخی ئابووری خانەوادەكەی ، تاكە داواكاری ئەو مێرد منداڵە ئەوەبوو بخوێنێت و ببێت بە پزیشك بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو قۆناغانەی خوێندنیش خوێندنی خێرا دەتوانێت قەرەبووی بكاتەوەو بەساڵێك دەتوانێت دوو پۆل بخوێنێت تا قۆناغی نۆی بنەڕەتی.
-
پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی یادی ڕاپەڕینەوە
بە ناو خودای بەخشندە و میهرەبان بە بۆنەی سییەمین ساڵڕۆژی ڕاپەڕینە مەزنەكەی گەلی كوردستانەو… -
ههرێمی كوردستان.. گیانلهدهستدان و توشبوانی كۆرۆنا بهرزدهبێتهوه
ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری… -
پاپا فرانسیس بۆ بهرپرسانی عێراق: پێویسته رووبهڕووی گهندهڵی ببینهوه
پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان گهیشته عیراق وتارێکی پێشکەشکرد رایگهیاند: عیراق گرنگی و بایە…
لێدوانێك بنووسه
بابهتی تر
پێویستە دۆستەکان بەر لە دوژمنەکان لێمان بترسن
فەرحان جەوهەر ناونیشانی سەرەوەی ئەم وتارە، یەک لە پڕەنسیپە نەگۆڕەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئەمر…