بە بۆنەی یادی 44 مین ساڵیادی داستانی شارستێن، لقی 11ی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامێکی ڕاگەیاند،
ئەمە دەقەکەیەتی:
– خه‌ڵكی خۆڕاگری كوردستان
– جه‌ماوه‌ری كوردپه‌روه‌ر و پارتی په‌روه‌ری مه‌رگه، پشده‌ر، بيتوێن و خۆشناوه‌تی
– كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان ، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان
( ٤٤ ) چل و چوار ساڵ به‌سه‌ر داستانی پڕ له سه‌روه‌ریی شارستێن دا تێده‌په‌ڕێت ، دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی ڕێككه‌وتنی شوومی جه‌زائیر و پیلانێكی نێوده‌وڵه‌تی دژی شۆڕشی كورد ، شۆڕشی ئهیلوول ناچاربوو بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی خه‌باتی چه‌كداری بوه‌ستێنێ، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا و له مانگه‌كانی یه‌كه‌می دوای نسكۆ، بیر له شێوازێكی نوێی هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شۆڕش ده‌كرایه‌وه ، ئه‌وه‌بوو له‌ژێر چاودێری و راسپارده‌ی ( بارزانیی نه‌مر ) باوكی رووحیی نه‌ته‌وه‌ی كورد و به سه‌ركردایه‌تیی سه‌رۆك ( مەسعوود بارزانی ) و كاك ( ئیدریسی هه‌میشه زیندوو ) سه‌ركردایه‌تیی كاتی دامه‌زرا و ، ده‌ستكرا به په‌یوه‌ندیكردنه‌وه به كه‌سایه‌تییه دڵسۆز و كوردپهروهرهكانهوه .
له ( ١٩٧٥/١٢/١٠ ) یه‌كه‌مین به‌یاننامه‌ی سه‌ركردایه‌تیی كاتی له‌ژێر ناونیشانی ( كوردستان گۆڕه‌پانی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌باتمانه ) ده‌رچوو، دواتر ده‌ستكرا به‌ناردنه‌وه‌ی مه‌فره‌زه‌ی نهێنی بۆ كوردستان و ، كوردستان دابه‌شكرا به‌سه‌ر ( ٢ ) هه‌رێمدا.
ناوچه‌ی سۆران ناونرا هه‌رێمی ( ٢ ) دوو ، به‌ڕێز ( د.كەمال كه‌ركوكی ) وه‌كو به‌رپرسی ههرێمی٢ ده‌ستنیشانكرا و له مانگی ( ٥/١٩٧٦ ) له ده‌ڤه‌ری پشده‌ره‌وه داخلی كوردستان بووەوه و ، ده‌ستیكرد به په‌یوه‌ندیكردن و درووستكردنه‌وه‌ی مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌كان له ( مه‌رگه، پشده‌ر، بیتوێن و خۆشناوه‌تی ) .
له ( ١٩٧٦/١٢/٢٦ ) یه‌كه‌مین داستانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سوپای داگیركه‌ری به‌عس له ده‌ڤه‌ری مه‌رگه‌ی رازاوه و له گوندی شارستێنی سه‌ربه‌رز بوو . له‌م داستانه‌دا پێشمه‌رگه بهورئاساكانی پارتی و بارزانی رووبه‌ڕووی هێرشی سوپای به‌عس بوونه‌وه كه به پاڵپشتی چه‌ندان فڕۆكه‌ی جه‌نگی و تانك و زرێپۆش هێرشیان كرده سه‌ر گونده‌كه؛ له‌م داستانه‌دا لوتی سوپای داگیركه‌ری به‌عس شكێنرا و پێیان گوترا كوردستان موڵكی گه‌لی كوردستانه و ئێوه نامۆن به‌م خاكه و، دره‌نگ یان زوو ده‌بێ جێی بهێڵن.
شایانی باسه له‌م داستانه‌دا دوو كۆپته‌ری دوژمن خرانه خواره‌وه و ( ١٥٤ ) سه‌دو په‌نجاو چوار سه‌ربازی داگیركه‌ر كوژران كه له ناویاندا چه‌ند ئه‌فسه‌رێك هه‌بوون ، هەروەها ده‌یان پارچە چەکی قورس و سووکیان پێ جێهێڵدرا .
ئەم داستانە بەخوێنی ئاڵی رۆڵەی وەفاداری رێبازی ( بارزانیی نەمر ) تۆمارکرا بەناوەکانی :-
١_ باییز عەبدوڵڵا پیرۆت .
٢_ عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا پیرۆت .
٣_ مەمەند رەسوڵ مەمەنداوەیی .
٤_ محەمەد ئەحمەد مەحموود یاخیانی
٥_ عەلی ئیسماعیل هەوارەبەرزەیی .
٦_ عەبدولوەهاب مستەفا کەرکووکی .
٧_ مەلارەسوڵ مەحموود عەبدوڵڵا .
٨_ مەحموود محەمەد مەحموود کانی توویی
وە ( ١٤ ) چواردە هاوڵاتی سیڤیل شەهید بوون و ، بەڕێز ( د.کەمال کەرکووکی ) و چەند پێشمەرگەیەک بریندار بوون .
ئەم داستانە لەو ڕۆژگارەدا دەنگدانەوەیەکی گەورەی هەبوو لەسەر ئاستی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی دا و، ئەو راستییەی سەلماندەوە کە رێبازی بارزانی و کوردایەتی وەکو داربەڕوو رەگ و ڕیشەیان چووەتە قوڵایی خاکی پیرۆزی کوردستانەوە و، هێز نییە لە ڕەگەوە دەریبێنێ .
– سڵاو لەو قارەمانانەی داستانی شارستێنیان تۆمارکرد.
– سڵاو لە دەڤەری مەرگە و ، گوندی سەربەرزی شارستێن.
– هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی داستانی شارستێن و گشت شەهیدانی رێگای رزگاری و سەرفرازیی کوردستان، سەروەر و سەرقافڵەی شەهیدان ( بارزانیی نەمر و کاکە ئیدریسی هەمیشە زیندوو ) .
لقی یازدەی
پارتی دیموکراتی کوردستان
رانیە ٢٠٢٠/١٢/٢٦