قایمقامیەتى قەزای ناوەندیى هەولێر، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ هه‌ولێر ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ چه‌قۆى قه‌ده‌غه‌كراودا گیرا.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 10/6/2021، قایمقامیەتى قەزای ناوەندیى هەولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: “ئه‌مڕۆ به‌ فه‌رمانى نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی هەولێر، لە ھەڵمەتێکی بەرفراوندا لە بازاڕی سەنتەری شاری ھەولێر، توانرا دەست بەسەر بڕێکی زۆر لە چەقۆی قەدەغەکراودا بگیرێت”.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، ئەم جۆرە چەقۆیانە بە شێوازی قەڵەم و کلیل و مەدالیای جۆراوجۆر دروست کراون، جێگای مەترسین بۆ کۆمەڵگه‌، “بۆیە لێرەوە بە باشی دەزانین ئاگاداری ھەموو ئەو شوێنانە بکەینەوە، كه‌ مامەڵه‌ بەم جۆرە چەقۆیانە ده‌كه‌ن، بە ھەموو شێوەیەک قەدەغە کراوە، ھەر کەسێک سەرپێچی بکات، ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ته‌ندروستی هه‌رێم: 239 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون

تەندروستی هەرێم ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی نه‌خۆشی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: 239 ك…