له گه‌ڕه‌كی ده‌روازه‌ی شاری كه‌ركوك دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو، مێردمنداڵێك له شیرینی خه‌ودا باوكی خۆی ده‌كوژێت.
به پێی وته‌ی پۆلیسی ئازادی، شه‌وی ڕابردوو كه‌سێك به ناوی “فه‌رمان مه‌لا حه‌مه‌ده‌مین” له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا و له كاتێكدا كه خه‌وتووه به ده‌ستی كوڕه ته‌مه‌ن 16 ساڵانه‌كه‌ی به چه‌كی جۆری ده‌مانچه كوژراوه.
بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان و ئەو وتانەی لەخێزانەكەی وەرگیراوە، هیچ كێشەیەكیان نەبووە، جگە لەوەی كەشەوی رابردوو باوكی لەكوڕەكەی داوە و تەنانەت كاتێكیش خەوتوون بەتەنیشت خۆیەوە خەواندوێتی.
ئەفسەرەكەی پۆلیس ئەوەشی خستەڕوو: كە بكوژەكە تا ئێستا دەستگیر نەكراوە و گەڕان بەدوایدا بەردەوامە.