بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین رایگەیاند، بەهۆی دروستبوونی لافاوەوه‌ ژمارەیەك گوندی سنوری قەزای پشدەر زیانیان پیگەیشتووە.

پۆلیسی ڕاپەڕین لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، بەهۆی لافاوەوە گوندی (قرناقان) لە سنوری ناحیەی سەنگەسەری سەر بە قەزای پشدەر زەرەر و زیانێكی زۆری بەركەوتووە وێڕای خاپور بوونی 17 خانووی گوندەكە، حەوشەی نەخۆشخانەكەشیان داڕماوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهۆی هەرەس هێنانی پردی ڕێگەی نێوان گوندەكانی ( بڕەدێ و پشت ئاشان و بەتكوڕی و سینەمۆك) ڕێگەی هاتووچۆ ئەو گوندانە پەكی كەوتووە.

پۆلیسی ڕاپەڕین دەشڵێت، هەر لە گوندی (قرناقان) لافاو ئۆتۆمبێلێكی جۆری (پیكاب/نیسان)ی بردووە و سەرجەم ئەو خانوانەشی ماونەتەوە ئاویان تێچووە، وێڕای زیان گەیاندن بە تۆڕی كارەبا و شەبەكاتی ئاوی خواردنەوە.

رونیشیكردووەتەوە، “لە بەیانی ئەمڕۆوە مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ناحیەی سەنگەسەر گەیشتونەتە گوندەكانی ئەو سنورە بۆ بەهاناوە چوونی هاوڵاتیان بەجێهێنانی ئەركی خۆیان”.

بابه‌تی تر

تا چوار ڕۆژی دیکە دەوامی بەشێک لە زانکۆکانی سنووری سلێمانی ڕادەگیرێت

زانکۆکانی سلێمانی و هەڵەبجە و پۆلەتەکنیکی سلێمانی بۆ ماوەی چوار ڕۆژ دەوامیان ڕاگرت. لە ڕاگ…