بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە دوو تەقینەوەی جیاوازدا هەردوو بارەگای کوتلەی (عەزم و تەقدوم) کرایە ئامانج و هێزە ئەمنییەکانیش دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 14/1/2022، لە بەغدا، دوو تەقینەوەی جیاوز روویاندا کە یەکەمیان بۆمبێکی چێندراو بوو و بارەگای کوتلەی (تەقدوم) کە موحەممەد حەلبووسی سەرکردایەتی دەکات لە ناوچەی ئەعزەمییە کردە ئامانج و تەقینەوەکەش تەنها زیانی ماددی لێکەوتەوە.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو کە تەقینەوەی دووەم بارەگای کوتلەی (عەزم)ی لە ناوچەی یەرمووک کە خەمیس خەنجەر سەرکردایەتی دەکات کردە ئامانج، ئەم هێرشەش تەنها زیانی ماددی لێکەوتەوە و هێزە ئەمنییەکانیش لەسەر هەردوو هێرشەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

بابه‌تی تر

سەرجەم دەسەڵاتە داراییەکانی بەڕێوەبەری بانکی هەرێم لە سلێمانی ڕاگیرا

بە بڕیاری وەزیری دارایی و بەهۆی دواکەوتنی مووچەوه‌، سەرجەم دەسەڵاتە داراییەکانی بەڕێوەبەری…