له‌ ئێران له‌ میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، 307 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، به‌مه‌یش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و په‌تا جیهانگیره‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ بۆ 75 هه‌زار و 568 كه‌س.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ له‌ میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، 307 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، هه‌روه‌ها 18 هه‌زار و 133 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌و په‌تایه‌ تۆمار كراون.

به‌مجۆره‌ تا ئێستا 75 هه‌زار و 568 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته،‌ دوو ملیۆن و 691 هه‌زار و 352 كه‌س.

ره‌وشی ته‌ندروستی پێنج هه‌زار و 522 كه‌س ناجێگیره‌ و تا ئێستا، دوو ملیۆن و 144 هه‌زار و 197 تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه‌ و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ كراونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌ تێكڕایی 17 ملیۆن و 343 هه‌زار و 586 پشكنین ئه‌نجام دراون.

تا ئێستاش له‌ ئێران یه‌ك ملیۆن و 570 هه‌زار و 588 كه‌س دۆزی یه‌كه‌می ڤاكسینی وه‌رگرتووه‌ و 312 هه‌زار و 173 كه‌سیش دۆزی دووه‌میان وه‌رگرتووه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ته‌ندروستی هه‌رێم: 239 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون

تەندروستی هەرێم ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی نه‌خۆشی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: 239 ك…