تێكۆشەری ناو زیندانەكانی بەعس، پێشمەرگەی دێرین، رۆژنامەنووس، نووسەری رۆمانی بەناوبانگی هەیئە، سەرنووسەری رۆژنامەی خەبات، رێزلێنانی لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستانی بۆكرا..
شەوی28-29/4/2021 لەمەراسیمێكی خنجیلەو شایستەدا بەبۆنەی ساڵیادی رۆژنامەگەری كوردیەوە، ئەو رۆژنامەنووسەی توانی دووجار لەزیندانەكانی بەعس هەڵبێت، چەندین بەسەرهاتی ناو زیندان و كەسایەتیە راستیەكانی رۆمانەكانی باس كرد، سەلام عبدالله لەژیانی پێشمەرگایەتیدا چەندین رووداوو بەسەرهاتی سەیری بەسەر هاتوە، ژیانی پێشمەرگەیەك و نووسەرێك و رۆژنامەنووسێك لەیەك كەسایەتیدا كۆبوەتەوە..
باسی شەهید بوونی ئەو هاوڕێ پێشمەرگانەی بۆ كردین كە لەتەنیشتیەوە شەهید بوون لەوانە هونەرمەندی شەهید عەبەی مەلا..
كەسێكی نەرمو لەسەرخۆ، ماوەی نۆ ساڵە سەرنووسەری رۆژنامەی خەباتە..
بۆ قەڵەمەكەی، بۆ خەباتەكەی، بۆ ساڵانی ناو زیندانی، بۆ جورئەتی هەڵهاتنی، بۆ رۆمانەكانی، وەك وەفایەك، قەڵغانی لقی سلێمانی و چەپكەگوڵی وەفاو تابلۆیەكی نەخشێنراوی خۆی بۆ كرا بە رێزلێنان و پێزانین..
لەكۆتاییدا هیوای سەركەوتن و سەلامەتی رۆژنامەنووسانی سلێمانی پێگەیەنرا .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌كات

عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی سی…