ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، خۆپیشاندەرانی لایەنگری سەرۆكی ئەمەریكا دۆناڵد ترەمپ بەربەستە ئەمنییەكانی دەروروبەری بینایە كاپیتۆڵیان تێكشكاند و چوونە سەر ئەو سەكۆیەی بۆ دەستبەكاربوونی جۆ بایدن دانراوە.

ئاژانسەكە گوتیشی: ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكا لە پڕێكدا كار وەستا لە كاتی گفتوگۆكردن لە بارەی ئەنجامەكانی كۆمەڵگای ھەڵبژاردن، پۆلیسی كاپیتۆڵ ئاماژەیكرد، خۆپیشاندەران چونەتە نێو بینایەی كاپیتۆل و ھەردوو ژوورەكانی ئەنجوومەنیان داخستووە.

ھەروەھا كەناڵی “ئێن بی سی نیۆس” ئەمەریكایی رایگەیاند، لایەنگرانی سەرۆكی ئەمەریكا دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ پۆلیس بەشەڕداچوون لە میانی ھەوڵدانیان بۆ چوونە نێو بنایەی كاپیتۆڵ، كە دانیشتنی پەسندكردنی ئەنجامەكانی ھەڵبژاردنەكان تیادا ئەنجامدەدرێت.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی یادی ڕاپەڕینەوە

بە ناو خودای بەخشندە و میهرەبان بە بۆنەی سییەمین ساڵڕۆژی ڕاپەڕینە مەزنەكەی گەلی كوردستانەو…