خەبات: هاوار مورتکەیی:– دوای ئەوەی هەڵبژاردەی خانمانی شەترەنجی جۆرجیا توانیان ناسناوی پاڵەوانێتی جیهانی بەدەستبهینن كە لە شاری مایۆركای ئیسپانی بەڕێوەچوو، یاریزانانی هەڵبژاردەكە بەشێوازی جیاجیا خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەم دەسكەوتە دەردەبڕی، خاتوو لالی بیبیلاشڤیل ئەندامی ئەو هەڵبژاردەیە كە رۆڵێكی بەرزی هەبوو و ئەنجامەكانی بووە مایەی سەرنجی هەمووان.

پاڵەوانی پاڵەوانێتی مایۆركا لەلێدوانێكی تایبەتیدا بۆ لاپەڕەی وەرزشی رۆژنامەی خەبات گوتی: زۆر بەختەوەرم بەم سەركەوتنە، ئەمەیەكەمین بردنەوەی نێودەوڵەتیمانە، هەروەها بەختەوەرم كە بوومە پاڵەوانی پاڵەوانێتی مایۆركا بۆ شەترەنجی ئافرەتان، هەروەها گوتی: لەگەڵ ئەم دەسكەوتەش توانیم 26 خاڵ لە ریتینگی نێودەوڵەتیم زیادبكەم، هەموو ئەمانە هیوام پیدەبخشن بۆ ئەوەی ئاستی باشتر پێشكەش بكەم، لێرەوە دەمەوێ سوپاسی رێكخەرانی پاڵەوانێتی مایۆركای ئیسپانی بكەم كە منیان بانگهێشت كرد، لەوێ یادگاری زۆر جوانم بەجیهێشت.

بابه‌تی تر

ڕۆشنگەری لە مێژووی سەد ساڵەی پارتی کۆمیونستی چینی

نی ڕووچی  لە ڕۆژانی ٨ بۆ ١١ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ , شەشەهەمین کۆبوونەوەی گشتی ١٩یەمین لێژنە…