كۆڕبه‌ندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست لە دهۆک به‌ وتاری به‌خێرهێنان،‌ ئەمڕۆ سێشەممە (16ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2021) له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد، كه‌ له‌ زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له‌ دهۆك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

له‌و كۆڕبه‌نده‌كه‌دا سه‌ركرده‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بەشداری تێدا ده‌كه‌ن، كه‌ هه‌ر یه‌ك له‌ به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، سه‌رۆكی كۆماری عێراق،‌ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌ركرده‌ دیاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و شاره‌زایانی ئه‌كادیمی، زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له‌ دهۆك، كۆڕبه‌ندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رێكده‌خات.

ده‌سپێكی كۆڕبه‌نده‌كه‌ به‌ گوتارێكی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكرد و به‌خێرهاتنی به‌شداربووان و میوانه‌كانی كۆڕبه‌ندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ دهۆك كرد و رایگه‌یاند، زۆر خۆشحاڵم جارێكی دیكه‌ دوای په‌تای كۆرۆنا ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جاره‌ كۆده‌بینه‌وه‌، لێره‌ له‌ كۆڕبه‌ندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له‌ دهۆك، خۆشحاڵم توانیتان كات ته‌رخان بكه‌ن و بێن لێره‌ له‌گه‌ڵ ئێمه‌ به‌شدار بن.

ده‌قی گوتاری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆڕبه‌ندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ دهۆك:

به‌ناوی خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، كاك دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق، كاك نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، دكتۆر رێواز، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ڕێز عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌، دیپلۆماتكاران، به‌ڕێزان، زۆر زۆر به‌خێربێن، زۆر خۆشحاڵم جارێكی دیكه‌ دوای په‌تای كۆرۆنا ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جاره‌ كۆده‌بینه‌وه‌، لێره‌ له‌ كۆڕبه‌ندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له‌ دهۆك، خۆشحاڵم توانیتان كات ته‌رخان بكه‌ن و بێن لێره‌ له‌گه‌ڵ ئێمه‌ به‌شدار بن.

بێگومان ناوچه‌كه‌ به‌ گشتی و وڵاتی ئێمه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت، له‌ قۆناغێكی گرنگ و هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت، ئێمه‌ پێویسته‌ له‌م كۆڕبه‌نده‌ به‌ ئاڵوگۆڕكردنی بیروبۆچوونه‌كان و پێشكه‌شكردنی ئه‌و وتارانه‌، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه‌ گرنگانه‌ بكه‌ینه‌وه‌، كه‌ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ده‌ڤه‌ره‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌یه‌، هه‌روه‌ك ده‌زانین جگه‌ له‌ كه‌شوهه‌وای سیاسی، كه‌شوهه‌وای سرووشتیش گۆڕانكاری به‌سه‌رداهاتووه‌، له‌ زۆر رووه‌وه‌ ده‌توانێت كاریگه‌ریی په‌یوه‌ندی نێوان وڵاتان له‌ ناوچه‌كه‌ و وڵاتانی نێوده‌وڵه‌تیش هه‌بێت.

بابه‌تی تر

بڕیار درا به‌ دامه‌زراندنی 47 دادوه‌ر

ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی دامه‌زراندنی 47 دادوه‌ری نوێی بۆ دادگاكانی …