كۆنسوڵخانەی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر بەیاننامەیەكی لەبارەی هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بڵاوكردەوە، تیایدا حكوومەتی هەرێمی كوردستانی دڵنیا كردووەتەوە لە هاوسۆزی و پشتیوانیی خۆی.

لە بەیاننامەكەی كۆنسوڵخانەی گشتیی فەرەنسادا هاتووە “كۆنسوڵخانەی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر بە توندترین شێواز سەركۆنەی هێرشەكەی دوێنێ شەو بە ڕێگەی درۆن لە دژی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەكات”.

دەشڵێ “كۆنسوڵخانەی گشتی، حكوومەتی هەرێمی كوردستان دڵنیا دەكاتەوە لە هاوسۆزی و پشتیوانی خۆی. ئەوەش وەبیر دێنێتەوە كە ئەم هێرشە نوێیە دەستدرێژییەكی قبووڵنەكراوە بۆ سەر سەروەریی عێراق و سەقامگیری هەرێمی كوردستان”.

هەروەها داوای كردووە “هەماهەنگیی زیاتر لە نێوان حكوومەتی فیدراڵیی عێراق و حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەبێت بە مەبەستی نەهێشتنی ئەم جۆرە كردارانەی ناسەقامگیری و دەستنیشانكردنی بكەرەكان لە بەرژەوەندی ئاسایشی هەموو عێراقییەكان”.

بابه‌تی تر

سەرجەم دەسەڵاتە داراییەکانی بەڕێوەبەری بانکی هەرێم لە سلێمانی ڕاگیرا

بە بڕیاری وەزیری دارایی و بەهۆی دواکەوتنی مووچەوه‌، سەرجەم دەسەڵاتە داراییەکانی بەڕێوەبەری…