سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران له‌ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكرای كرد كه‌ ڕێژه‌ی به‌شداریكردنی هه‌ڵبژاردن 41% بووه‌.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م جه‌لیل عه‌دنان سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران له‌ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه‌ ڕێژه‌ی به‌شداریكردنی هه‌ڵبژاردن بریتی بووه‌ له‌ 9 ملیۆن 77 هه‌زار و 770 به‌شداربوو.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ به‌م ڕێژه‌یه‌ ده‌رده‌كه‌وێت ڕێژه‌ی به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق بریتی بووه‌ له‌ 41%.

جێی باسه‌ ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی كه‌ مافی ده‌نگدانیان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2021ی عێراق هه‌بوو بریتی بوون له‌ 25 ملیۆن و 139 هه‌زار 375 كه‌س.

بابه‌تی تر

ئاماری دەستگیرکراوانی ماددەی هۆشبەر لە هەولێر

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماری دەستگیرکراوانی ماددەی هۆشبەر لە هەولێر خرایەڕوو، ئاماژ…