كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، كاتی ده‌ستپێكردن و كۆتایی هاتنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان ئاشكرا كرد.

له‌ چوارچێوه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، رایگه‌یاند، رۆژی ده‌نگدان (10ـی تشرینی یه‌كه‌م / ئۆكتۆبه‌ر) كه‌ ده‌كاته‌ یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو، بۆ ماوه‌ی 12 كاتژمێر ده‌نگده‌ری عێراقی بۆی هه‌یه‌ به‌شداری له‌ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بكات.

راشیگه‌یاند، بنكه‌كانی ده‌نگدان له‌ كاتژمێر (7:00)ـی به‌یانی ده‌كرێنه‌وه‌ و هاووڵاتیان ده‌توانن ده‌نگی خۆیان بده‌ن، تاوه‌كو (6:00)ـی ئێواره‌، كۆتایی به‌ پڕۆسه‌ی ده‌نگدان دێت.

نزیكه‌ی (25،139،375) ده‌نگده‌ری عێراقی مافی ده‌نگدانیان له‌ هه‌ڵبژاردنی (10ی تشرینی یه‌كه‌م)ـدا له‌ كۆی (1079) بنكه‌دا هه‌یه‌، تا ئێستاش (3) ملیۆن كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدان، له‌لایه‌ن ده‌نگده‌رانه‌وه‌ وه‌رنه‌گیراونه‌ته‌وه‌.

بابه‌تی تر

فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پشتیوانیی پێشمه‌رگه‌: داستانی پردێ خه‌ونی گڵاوی دوژمنانی كوردستانی پووچه‌ڵ كرده‌وه‌

فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌ یادی چوار…