ناوەندی گاڤ بۆ بەرھەمھێنانی کاری تەلەفزیۆنی و سینەمایی کوردی بە سپۆنسەری دەزگای سەتەلایتی کوردستان زنجیره‌ درامای چیرۆكه‌كانی گه‌ره‌كی ئێمه‌ به‌رهه‌م ده‌هێنێت و له‌مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا زنجیره‌ دراماكه‌ له‌كوردستان تیڤى‌ په‌خش ده‌كرێت .

زنجیره‌ دراماكه‌ له‌ پانزده‌ ئه‌لقه‌ پێك دێت ، هه‌ر ئه‌ڵقه‌یه‌ك بەسەر ھات و چیرۆکێکی سەربەخۆیە و پەیوەست نییە بە ئەڵقەکانی ترەوە ، هه‌روه‌ها چیرۆکەکانی ئەم درامایە باسی چەندین بەسەرھاتی واقیعی و ڕۆژانەی خەڵک دەکات .
بڕیارە شەوانە لەمانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا لە کەناڵی کوردستان تیڤی لە دوو کاتی جیاوازدا پەخش بکرێت .
هه‌روه‌ها ناوەرۆکی زۆبەربەی ئەڵقەکان لە چیرۆکە تەنزئامێزەکانی نووسەری ناسراو کاک بەرھەم عەلی و نووسەری جیھانی « عەزیز نەسین »ەوە ئامادەکراوە و لوقمان غەریب کاری ئامادەکردن و سیناریۆ و دەرھێنانی بۆ کردووە .

ناوەندی گاڤ بۆ بەرھەمھێنانی کاری تەلەفزیۆنی و سینەمایی کوردی بە سپۆنسەری دەزگای سەتەلایتی کوردستان به‌رهه‌م هێنه‌ری دراماكه‌یه‌ ،ئەم بەرھەمە بەبەشداریی ژمارەیەکی دیار لە ھونەرمەندانی ناسراو و خاوەن ئەزموون لەشاری سلێمانی و دەوروبەری دیمەنەکانی تۆمار کراون لەوانە ھونەرمەندان عەبدولی حەمەجوان ، ئەیام ئەکرەم ، ئەحمەد ڕەئوف ، ڕێزان فەرەج ، عەبدوڵای خەیات ، شاناز محەمەد ، شێرزاد پۆلیس ، کەمال چالاک ، بەھادین ھەڵەبجەیی ، دێرین محەمەد ، تەھا داراغایی ، عەتا حەمە ساڵح ، سالار ماھیر ، ئەکرەم حەمە گوڵە ، ھیوا ڕەوف ، ئاواز ڕەحیم بروسک بەھادین .
ھەروەھا ژماره‌یه‌كی دیكه‌ له‌ئه‌كته‌ری لاوی به‌هره‌مه‌ند به‌شداری زنجیره‌ دراماكه‌ن له‌وانه‌: ڕێدیار ئاوات ، ئەمانی مەحمود ، نیاز شەریف ، ترێ شەریف ، یاسین عومەر .

کارە ھونەرییەکان ئه‌نجامدران له‌زنجیره‌ دراماكه‌دا به‌م شێوه‌یه‌:
سەرپەرشتیاری گشتی دلێر عومەر .
پێداچونەوەی تێکست : بارزان سنجاوی .
کامێرا : بەھمەن مەجید .
یاریدەدەری دەرھێنەر : نڤار لوقمان .
دەنگ : باوان حەمید .
سکرێپت و چاودێری : شایۆ یاسین .
ماکئاپ ئارتیست : سۆما ماھیر .
ڕووناکی : سان غەریب .
کەلەرین و پۆستەر : دیاکۆ دلێر .
فۆتۆ ئارت و ڕیکلامی گشتی : نڤار لوقمان .
بەڕێوەبەری لۆکەیشن : بروسک بەھادین .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ته‌ندروستی هه‌رێم: 239 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون

تەندروستی هەرێم ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی نه‌خۆشی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: 239 ك…