سه‌رچاوه‌ میدیاییه‌كانی سودان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (21ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2021) رایانگه‌یاند، گرووپێك هه‌وڵی كوده‌تایان داوه‌ و ویستوویانه‌ وڵات بخه‌نه‌ ژێر كۆنترۆڵی خۆیانه‌وه‌، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌منی و سه‌ربازی ئه‌و هه‌وڵه‌یان شكستپێهناوه‌.

سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد، هه‌وڵێكی كوده‌تا له‌ خه‌رتومی پایته‌ختی سودان هه‌بوو، به‌ڵام سوپای سودان هه‌وڵه‌كه‌ی شكستپێهێناوه‌ و ره‌وشه‌كه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی سوپایه‌.

ته‌له‌ڤزیۆنی سودان له‌ زاری “ئه‌و هاجه‌”، راوێژكاری راگه‌یاندن-ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان گواستییه‌وه‌، كه‌ هه‌وڵی كوده‌تایه‌ك شكستی هێنا، كه‌ ده‌یانویست كۆنترۆڵی وڵات بكه‌ن و ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌فسه‌رانی سوپاش ده‌ستگیركراون، كه‌ له‌ هه‌وڵه‌كه‌ تێوه‌گلاون.

ئاژانسی هه‌واڵی سودان “سونا” بڵاویكرده‌وه‌، سه‌رجه‌م به‌شداربووانی هه‌وڵی كوده‌تایه‌كه‌ ده‌ستگیركراون و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.

ئاژانسه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش كرد، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌وڵه‌كه‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ شكستی هێناوه‌ و سه‌رجه‌م به‌شداربووان ده‌ستگیركراون. سه‌ركرده‌ی هه‌وڵه‌كه‌ش لیوا عه‌بدولباقی به‌كراوی بووه‌ و ده‌ستگیریش كراوه‌.

محه‌مه‌د فیكی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی سودان به‌ ئاژانسی ئه‌نادۆڵی راگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی له‌ هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ تێوه‌گلاون، ده‌ستگیركراون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سوپای سودان دانووستان له‌گه‌ڵ یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ “سلاح المدرعات” ده‌كات، تا به‌بێ به‌رگریكردن خۆیان راده‌ستی سوپا بكه‌ن.

ئاژانسی ئه‌نادۆڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه‌ 40 ئه‌فسه‌ری سوپای سودان ده‌ستگیركراون، كه‌ له‌ هه‌وڵی كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ تێوه‌گلاون.

بابه‌تی تر

فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پشتیوانیی پێشمه‌رگه‌: داستانی پردێ خه‌ونی گڵاوی دوژمنانی كوردستانی پووچه‌ڵ كرده‌وه‌

فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌ یادی چوار…