کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری پچڕ پچڕ دەبێت و بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرز و سنوورییەكان دەبارێت و لەهەندێک كاتدا ئاستی بارانبارین زیاتر دەبێت بە تایبەتی لە ئێوارەدا.
ئاماژە بەوەشكراوە، سبەینێ سێشهممه 19ی كانوونی دووهم، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لەگەڵ هاتنی بارستە هەوایەكی سارد و بارینی بەفر لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەكان و هەندێک كات خێرای با زیاد دەكات لە نێوان 10 بۆ 30 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.
هاوکات، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 12 پلەیه، لە سلێمانی 11، دهۆک 12، کەرکوک 14 پلهی سهدی دهبێت.