خەبات: هاوار مورتکەیی:- دوای ئەوەی یاریەكانی یۆرۆ كۆتاییان هات، كریستیانۆ رۆناڵدۆ سەرەرای كرانە دەرەوەی هەڵبژاردەكەی لە یۆرۆ خەڵاتێكی تاكە كەسی بردەوە.

كوڕە نازدارەكەی مادێرای پرتوگال، بە تۆماركردنی 5 گۆڵ لە یۆرۆدا بووە گۆڵكاری خولەكە و نازناوی گۆڵكارییان پێدا، سەرەرای ئەوەی هەڵبژاردەی پرتوگال لە قۆناغی 16 بەرامبەر هەڵبژاردەی بەلجیكا ماڵئاوایی كرد، بەڵام رۆناڵدۆی 36 ساڵ بووە گۆڵكاری خولەكە.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ جاری پێنجەم لە مێژووی یاریكردنی بۆ پرتوگال بەشداری لە یۆرۆ كرد، جگە لەوەی لە یۆرۆی ئەمساڵدا بووە گۆڵكار لە سەر ئاستی پاڵەوانێتیەكەش بووە گۆڵكاری مێژوویی یۆرۆ بە تۆماركردنی 13 گۆڵ و ژمارەی پێوانەیی مۆلەری ئەڵمانی شكاند كە 9 گۆڵ بوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ئینتەر گرێبەستێكی ئەتلەتیكۆ مەدرید رەتدەكاتەوە

خەبات: هاوار مورتكه‌یی:– یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی ئۆفەرێكی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی…