کاڤین سەعید کاندیدی ژمارە 21 لە بازنەی دووی پارێزگای نەینەوا:

خەڵکی دەڤەرە جۆراوجۆرەکانی نەینەوا پێشوازییەکی گەرم لە کاندیدانی پارتی دەکەن

 

 

 

خەبات: بریار كۆیی

کاڤین سەعید، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای نەینەوا بە ژمارە 21 لە بازنەی دوو لەمیانەی دیدارێکیدا لەگەڵ(خەبات) رایگەیاند کە خەڵکی دەڤەرەکە پێشوازییەکی گەرمیان لێکردووە و ئەو خزمەتەیان لەبەرچاوە کە پارتی دیموکراتی کوردستان و حکوومەت پێشکەشی کردوون.

ئەو بەربژێرەی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: بەگشتی پێشوازییەکی باشم لێکراوە لەلایەن دانیشتووانی دەڤەرەکە بەتایبەت ئەو بازنەیەی کە من لێی کاندیدم من كه‌ لە بازنەی دووی هەڵبژاردنی نەینەوا كاندیدم خەڵكی ئەو ناوچانەی كە لەو بازنەیەدان هەموو چین و توێژ و ئایین و نەتەوەیەك لێی دەژین و بەردەوام سەردانیان دەكەین و ئەوان زۆر یارمەتیدەری ئێمەن پێشوازیمان لێ دەكەن و ئەوانیش دەزانن، كە پارتی خزمەتی ئەوانی كردووە ئەوانیش ئەو خزمەتانەیان لەبەر چاوە.

کاڤین سەعید دەشڵێت: خەڵکی دەڤەرەکە پێیانراگەیاندووم کە پارتی تاکە حزبە کە لە کاتی تەنگانەدا یارمەتیدەری خەڵکی دەڤەری مووسڵ بووە و سارێژکەری ئێش و ئازاری خەڵکەکە بووە، بۆیە زۆرێک لەو کەسانەی کە سەردانیان دەکەین بەڵێنمان پێدەدەن کە دەنگ بە بەربژێرانی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن.

ئەو کاندیدەی پارتی گوتیشی: بازنەکەی من بریتییە لە ناوچەکانی تلكێف و باشیك و شێخان و سەیدییە، كە ئەو ناوچانە كەوتوونەتە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، پلان و بەرنامەی من بەرنامەی پارتییە بۆ هەڵبژاردن و دەمەوێ خزمەت بكەم و دەبمە خزمەتكاری میللەتەكەم و كار بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانە دەكەین، كە هێشتا لە بەغداوە چارەسەر نەكراون، بێ گومان بە ڕێگەی دەستووره‌وه‌”.

کاڤین سەعید هەڵگری بڕوانامەی به‌كالۆریۆسه‌ لە كارگێڕی و ئابوورییە و لە درێژە لێدوانەکەیدا رایگەیاند: “وەك فراکسیۆنێکی پەرلەمانیی بەهێز بۆ ئایندە، فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمان ئەوەی لە بەرژەوەندیی گەلی كوردا بێت، دەیكات و درێغی ناكات، خەڵكی كوردستان زۆر زیانمەندبوونە و بە ناخۆشی زۆردا تێپەڕیون، بەتایبەتیش كار بۆ جێبەجێكردنی مادەی 140ی دەستوور دەكەین”.

جەختیشکردەوە: “داوا لە خەڵكی نەینەوا دەكەم بچنە سەر سندووقەكانی دەنگدان و دەنگمان پێ بدەن، ئەم هەڵبژاردنە زۆر گرنگە، بۆ ئەوەی بتوانین ناوچەكانمان ئاوەدان بكەینەوە و دەنگی خۆیان بدەنە پارتی”.

بابه‌تی تر

كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ خەبات دەدوێن

د.سەباح سوبحی کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای هەولێر: بۆ بەهێزترکردنی پێگەی ک…