خدر  عەلی مەنتك كاندیدی  ژمارە (20) لە بازنەی دووی پارێزگای هەولێر:

بەڵێن بە دەنگدەرانی خۆمان دەدەین داكۆكی لە مافە نەتەوەییەكانی كوردستان بكەم

 

 

 

خەبات: تریفە ئازاد

خدر مەنتك كاندیدی  ژمارە (20) لە بازنەی دووی پارێزگای هەولێر، لە لێدوانێكی بۆ رۆژنامەی خەبات دەڵێت: پشت قایمم بە جەماوەری پارتی لەم سنوورە، بە ئومێدی ئەوەیشین بتوانین لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراقدا داكۆكی لە مافە نەتەوەیی و دەستووری و شایستە داراییەكانی گەلی كورد بكەین، هەروەها متمانەیشمان بە جەماوەر و دۆست و لایەنگرانی پارتی و تەواو خەڵكی كودرستان هەیە كە كاندیدانی پارتی دیمەكراتی كوردستان هەڵبژێرن و دەنگیان پێبدەن، خەڵك ئەمڕۆ چاو لە كردەوە دەكات، ئەگەر بگەڕێینەوە زەمەنی پێشوو پارتی لەكاتێك دروستبووە كە جێی شانازییە، پارتی لەسەر حسابی كەس دروست نەبووە، پارتی هەڵقولاوی ناخی جەماوەرە، لە كاتێكدا  كە گەلی كورد پێویستی بە حزبێكی مێژوویی هەبووە كە هەڵقولاوی ناو جەماوەر بوو، پارتی بۆ هەموو كوردستانیان بەبێ جیاوازی بۆتە سێبەرێك، بۆ تەواوی خەڵك لە هەموو پێكهاتەیەك بە گشت ئایین و ئایینزاكان و تەنانەت نەتەوەكانی دیكەش كە لە كوردستان دەژین و لە سێبەری پارتیدا بوونیان هەیە.

خدر مەنتك خدر مەنتك كاندیدی  ژمارە (20) لە بازنەی دووی پارێزگای هەولێر گوتیشی: پارتی ئەو حزبە بووە كە هەمیشە حەزی بە ئاشتی و ئارامی و پێكەوە ژیان بووە لە كوردستان و لە هەرێمی كوردستان وێنایەكی جوانی پێكەوە ژیانی نیشانی جیهان داوە، پارتی هەمیشە هەوڵی دابینكردنی ئارامی و سەقامیگری هەرێمی كوردستانی داوەو لەم پێناوە تێدەكۆشێت و دەیەوێت لە رێگەی ئارامی و خۆشگوزەرانی گەشە بە كوردستان بدات، بۆیە پێویستە خەڵكی كوردستان دەنگ بە كاندیدانی پارتی بدەن ئەو پارتەی كە بە شەرعیەت ماوتەوە بەرگری لە كوردستان دەكات نەك بە خۆسەپێنی، ئەوە پارتی بوو كە لە شەڕی تیرۆرستانی داعش بەرگری كردو زۆرترین شەهیدی پێشكەشی خاكی كوردستان كرد، كەچی لەلایەكی تر نیوەی خاكی كوردستان بە هۆی خیانەتێكی نێوخۆی ڕادەستی دووژمن كرا، ئەوە پارتی بوو شەرەفی ئەوەی بەركەوت و بە درێژایی سنوورەكان بەرگری كرد، ئەمڕۆ خەڵك تێگەیشتووە و دەزانێت بۆ دەنگ بە پارتی دەدات.

خدر مەنتك كاندیدی  ژمارە (20) لە بازنەی دووی پارێزگای هەولێر لە كۆتایی قسەكانیدا گوتی: من وەك كاندیدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان هەموو هەوڵ و توانایەكم دەخەمەگەڕ كە لە جێبەجێكردنی بڕیار و راسپراردەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق دەرحەق بە پرسە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان درێغی نەكەم و بەڵێنیش بە دەنگدەرانی خۆمان دەدەین كە لە ئاست خواست و داواكارییەكانی ئەوان بین.

بابه‌تی تر

كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ خەبات دەدوێن

د.سەباح سوبحی کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای هەولێر: بۆ بەهێزترکردنی پێگەی ک…