مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ژماره‌یه‌ك گۆڕانكاری له‌ پۆسته‌ ئه‌منییه‌ باڵاكاندا كرد.

بڕیاره‌كانی كازمی:

یه‌كه‌م: له‌كارلادانی بریكاری وه‌زیری ناوخۆ بۆ كاروباری هه‌واڵگری، فه‌ریق ركن عامر سه‌ددام له‌ پۆسته‌كه‌ی و راسپاردنی فه‌ریق ئه‌حمه‌د ئه‌بو ره‌غیف بۆ جێگه‌كه‌ی.

دووه‌م: له‌كارلادانی عه‌بدولكه‌ریم عه‌بد فازڵ ناسراو به‌ (ئه‌بو عه‌لی به‌سری)، به‌ڕێوبه‌ری گشتیی هه‌واڵگری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ، (شانه‌ی هه‌ڵۆكان) له‌ پۆسته‌كه‌ی و راسپاردنی جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی “حه‌مید شه‌تری” به‌و ئه‌ركه‌ و به‌ستنه‌وه‌ی شانه‌ی هه‌ڵۆكان له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌ فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كان (خودی كازمی).

سێیه‌م: گواستنه‌وه‌ی فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌غدا فه‌ریق قه‌یس مه‌حمه‌داوی بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری و راسپاردنی لیوا ركن ئه‌حمه‌د سه‌لیم بۆ فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌غدا.

چواره‌م: له‌كارلادانی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ئیتیحادی، فه‌ریق ركن جه‌عفه‌ر ئه‌لبه‌تات له‌ پۆسته‌كه‌ی و راسپاردنی فه‌ریق ركن رائد شاكر جوده‌ت بۆ فه‌رمانده‌یی پۆلیسی ئیتیحادی.

پێنجه‌م: له‌ كارلادانی به‌ڕێوبه‌ری به‌شی هه‌واڵگری و ئاسایشی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌غدا لیوا باسم مه‌جید له‌ پۆسته‌كه‌ی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم دانپێدانانی “ده‌ستگیركراوانی تۆڕی سیخوڕی بادینان” بڵاوده‌كاته‌وه‌

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، به‌شێك له‌ ده‌قی دانپێدانان و ئه‌و به‌ڵگانه‌ی بڵاوك…