سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، سێ جار هەوڵی تیرۆركردنم دراوە.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی (ئەلحەدەس) بەبێ ئەوەی ووردەكاری زیاتر بخاتەڕوو ئاشكرایكرد، تا ئێستا، سێ جار هەوڵی تیرۆكردنم دراوە.

وتیشی”لەگەڵ ئەوەی سێ جار هەوڵی تیرۆركردنم دراوە، هیچ نیگەران نیم و ناشترسم”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بەردەوام دەبێت لە جێبەجێكردنی ئەركەكەی بەپێی ئەو بەرنامەیەی كە بۆ بەڕێوەبردنی وڵات دایناوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌كات

عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی سی…