ئەسرین عاسی شوانی
هەمیشە و لە هەموو جیهاندا و لە هەموو شوێن و سەردەمێكدا وابووە كەوا قوتابیان و لاوانی خوێن گەرم داینەمۆی شۆڕش و پێشكەوتنەكانی وڵات بوونە و ئەوان بوونە كە بە خوێن و بیروباوەڕ و باسك و مێشكیان هۆكاری باشترین گۆڕانكاری بوونە لە بنیاتنانی باشترین سیاسەت بۆ بڕەودان بە سیاسەتی ڕاست و تەندروست. هەر لەسەر ئەم ڕاستییەش بوو كە سەركردایەتی كورد و پارتی دیموكراتی كوردستان لە كۆنگرەی سێی پارتی لە ساڵی 1953دا بیریان لە دامەزراندنی ڕێكخراوێكی سەربەخۆی قوتابیان و لاوانی كوردستان كردەوە و لەو كۆنگرەیەدا ڕۆڵی قوتابیان و لاوانی كوردستان دیاری و سەربەخۆ كران و هەر لەوساتەوە جێ پەنجەی ئەو توێژە گرنگەی كۆمەڵگەی كوردی كەوتە بواری كردارییەوە و ڕۆڵی كردارییان بینیوە شانبەشانی پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان، هەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە تا ئێستای لە گەڵدا بێت قوتابیان سەری ڕمی تێكۆشان بوونە و لاوانیش شورایەكی پۆڵایین لە پشتی پێشمەرگەوە خەباتی بێ پسانەوەیان كردووە و لە پێشكەوتنی شۆڕش و كوردایەتیدا كوانوی بەرەوپێشچوونی شۆڕش و پارتی دیموكراتی كوردستان بوونە. دیارە هەر ئەو گرنگییەشی بووە، بۆیە پارتی و سەركردایەتییە حەكیمەكەی دركیان بە گرنگی و ڕۆڵی قوتابیان و لاوان كردووە لەو سەردەمەدا و لە كۆنگرەی سێی پارتی بڕیارێكی چارەنووسسازی لەو جۆرەیان داوە و قوتابیان و لاوانیان وەك ڕێكخراوێكی سەربەخۆ و ئەكتیڤ ناساندووە و هاوشانی پێشمەرگە و شۆڕش دەسكراوە كراون، بۆیە هەر لە گەڵ دامەزراندنی یەكێتی قوتابیان و لاوانی كوردستانیشدا ڕێكخراوەكە لە لایەن قوتابیان و لاوانەوە پشتیوانی گرنگ و باڵای لێ كرا سەدان و هەزاران لە خوێن گەرمانی ئەو توێژە گرنگەی كۆمەڵی كوردەواری خۆیان ڕێكخست و بوونە پشت و پەنا و شورای پۆڵایینی شۆڕشی كوردایەتی و پارتی دیموكراتی كوردستان و لەو پێناوەشدا دەریایەك خوێنیان بەخشی و ڕووبەڕووی ڕاوەدونان و گرتن و كوشتن بوونەوە لەلایەن داگیركەرانی كوردستانەوە. بۆیە ئەمڕۆ لە یادی دامەزراندنی و لە دایكبوونی یەكێتی قوتابیان و لاوانی كوردستاندا سەرەڕای دانەواندنی سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدە سەربەرزەكانی. لەسەر ڕۆڵی قوتابیان و ئەركی لاوان و گرنگی و ڕۆڵ و خەباتیان دەكرێت دەیان كتێب و لێكۆڵینەوەی لەسەر بكرێت تا ئەو سەرچاوانە ببێتە ڕێپیشاندەر بۆ نەوەی داهاتوو، دیارە و ڕوون و ئاشكرایە كە ڕۆڵی قوتابیان و لاوان چۆن بووە و چۆن ئەبێت لەبەر ئەوەی لەگەڵ پارتیدا دوانەیەكی لێك دانەبڕاون.
-
سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان پیرۆزبایی له بایدن دهكات
مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، له تویتێكدا خۆشحاڵی خۆی بۆ دهستبهكا… -
سهرۆكی ههرێمی كوردستان پیرۆزبایی له بایدن دهكات
نێچیرڤان بارزانی سهرۆكی ههرێمی كوردستان له تویتێكدا پیرۆزبایی دهسبهكاربوونی بایدن و ه… -
نێچیرڤان بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەزڵووم کۆبانێ: هاوخەمتانین
ئێوارهى ئهمڕۆ چوارشهممه، 20/1/2021 بهڕێز نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، …
لێدوانێك بنووسه
بابهتی تر
با هەموومان پاڵپشتی پلان و بەرنامەی چاكسازی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بین
زیرەك ڕواندزی لە هەر وڵاتێكدا كارێزمایەك هەیە بۆ ئەوەی خزمەت بە گەل و نیشتمان بكات، …