فەرحان جەوهەر

فەڕەنسا لەم ساڵانەی دوایی، بەتایبەتی لە کاتی هاتنی داعشەوە تا ئێستا، گرنگییەکی زیاتر بە عیراق و کێشەکانی دەدات، بۆ ئەوەی عیراق وەک وڵاتێکی خاوەن سەروەری و دوور لە دەستتێوەردانی وڵاتانی دراوسێ بمێنێتەوە، پێویستییەکی زۆریان بە هەرێمی کوردستانە، داوای سەرەکی فەڕەنسا لە هەرێم ئەوەیە، یارمەتییان بدات بۆ ئەوەی عیراق وەک وڵاتێکی یەکگرتوو خاوەن سەروەری، سیستەمێکی مەدەنی دوور لە مەزەبگەرایی، رزگاربوونی لە هەژموونی وڵاتانی دەوروبەر بمێنێتەوە، هێنانەدی ئەم ئامانجەی رۆژئاوا بەگشتی و فەڕەنسا بەتایبەتی لە عیراق، بەبێ هەرێمی کوردستان ئەستەمە، بۆیە دەیانەوێت هەرێمی کوردستان هەرێمێکی یەکگرتووی بەهێزبێت لە ناو عیراقدا، کە بتوانێ پارێزگاری لەو هاوسەنگییە مەزهەبی و نەتەوەیی و ئاینییە بکات. وێڕای ئەوەی دەیانەوێت هەرێمی کوردستانیش پارێزراوبێت، لە دابەش بوون لە نێوان وڵاتانی دراوسێ و نەبێتە بەشێک لەو هەوڵانەی کەدەدرێن بۆ ناجێگیری باری سیاسی و ئاسایشی ئەو وڵاتە، بۆیە ئەوان زۆر بەپەرۆشن بۆ زیاتر هاوکاری لە نێوان هەردوو حکومەتی هەولێر و بەغدا، بۆئەوەی بتوانن پێکەوە کار لەسەر کەمکردنەوەی ئەو مەترسیانە بکەن کە رووبەڕووی عیراق بوونەتەوە، لەوانەش کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی حەشدی شەعبی لەسەر بڕیاری سیاسی حکومەت لە بەغدا، هەروەها کەمکردنەوە و لاوازکردنی پێگەی پەکەکە لە خاکی هەرێم، بۆ ئەوەی چیتر نەبنە بیانوو بۆ لەشکرکێشی تورکیا بۆ ناو خاکی هەرێم، چونکە فەڕەنسا چەند دژی دەستتێوردانی ئێرانە لە کاروباری ناوخۆی عیراق، بەقەد ئەوەندە و زیاتریش دژی دەستێوەردانی تورکیایە لەو وڵاتە و لەشکرکێشیەکانی بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان.

ئەوەی دەمێنێتەوە پرسیار بکەین ئایا هەرێمی کوردستان تا چەند دەتوانێت یان لە توانایدا هەیە لە ئاست چاوەڕوانییەکانی فەڕەنسا بێت؟ ئەم دابەزینەی ماکڕۆن لە قادرمەکان بۆ نێچیرڤان بارزانی لە کاتی پێشوازی کردنی، گرنگی و بایەخی پێگەی هەرێم نیشان دەدات لەو هاوکێشە سیاسییە ئاڵۆزانەی ناوچەکە بەگشتی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

بۆ سیاسەتی دەرەوەی هەرێمی كوردستان سەرکەوتووە؟

د. سامان سۆرانی هەرێمی كوردستان لە ساڵی ١٩٩١ وە، واتە پاش دوورخستنەوەی ڕژێمی پێشوو لە هەند…