كەرەنتینەی گشتی لە فەڕەنسا راگەیەنرا بۆ بەرەنگاربوونەوەی شەپۆلی سێهەمی كۆرۆنا لە سەرانسەری فەڕەنسا بۆ ماوەی 3 هەفتە.

ئیمانوێڵ ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا رایگەیاند بڕیاردراوە بەشێوەیەكی بەرفراوان كەرەنتینەی گشتی رابگەیەنرێت بە تەواوی و هاتوچۆ رابگیرێت، هاوكات قوتابخانە و نێوەندەكانی خوێندن بۆ ماوەی 3 هەفتە دادەخرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە شەپۆلی سێهەمی كۆرۆنا بەڕێوەیە و نەخۆشخانەكان توانای لە خۆگرتنی ئەم هەموو نەخۆشەیان نییە.

ماكرۆن دەڵێت رێوشوێنەكان لە پاریس و هەرێمەكانی باكور و باشوری خۆرهەڵات جێبەجێدەكرێت، سەرانسەری وڵات دەگرێتەوە بۆ ماوەی مانگێك لە رۆژی شەممەوە.

راشیگەیاند پێویستە ئەم رێوشوێنانە بگیردرێنە بەر تا رەوشەكە لە كۆنترۆڵدا بێت.

ئاماژەی بەوەشكرد قوتابخانەكان بۆ ماوەی 3 هەفتە دادەخرێت، نێوەندەكانی خوێندن لە فەڕەنسا بەراورد بە وڵاتانی دیكە زۆرترین دەوامیان كردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی هاوکارییەکانی ژاپۆن دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 2021/4/20 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە نیکیهیر…