لە میانی‮ ‬بەرنامەی‮ (‬الذاكرە السیاسیە‮) ‬كە لە كەناڵی‮ (‬العربیە‮) ‬پێشكەش دەكرێت و لە ئەڵقەی‮ ‬یەكەمی‮ ‬بەرنامەكەدا فازڵ میرانی‮ ‬سكرتێری‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسیی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان گوتی‮: ‬خودی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان خەونی‮ ‬هەموو كوردێكی‮ ‬راستگۆیە و هەر كوردێكیش بەپێچەوانەی‮ ‬ئەوەوە قسە بكات،‮ ‬راست ناكات‮.‬

‮ ‬دووپاتیشی‮ ‬كردەوە هیچ دەقێكی‮ ‬ئاسمانی‮ ‬نییە مافی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬لە كورد حەرام بكات،‮ ‬كورد تورك و عەرەب و فارس نییە و عەرەب‮ ‬22‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬هەیە و كورد خاك و جوگرافیا و‮ ‬ئابووری‮ ‬هەیە و كورد پێشی‮ ‬612‮ ‬هەزار ساڵیش لەو خاكەدا هەبووە و بە قەناعەتی‮ ‬خۆیەوە چووە نێو ئایینی‮ ‬ئیسلام و كورد مافی‮ ‬خۆشیەتی‮ ‬لەسەر خاكی‮ ‬خۆی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬خۆی‮ ‬هەبێت،‮ ‬وەكو گەلانی‮ ‬دیكە كە شانازی‮ ‬بە مێژوو و دەوڵەتی‮ ‬خۆیانەنەوە دەكەن لە كاتێكدا ئەوان خاوەنی‮ ‬ئەو خاكە نین،‮ ‬بەڵكو بە كۆچەوە هاتوون‮.‬

فازڵ میرانی‮ ‬ئاماژەی‮ ‬بۆ ئەوەشكرد دوای‮ ‬كۆماری‮ ‬كوردستان لە مهاباد بە‮ ‬10‮ ‬ساڵ كاتێك لە سەرەتایی‮ ‬قوتابی‮ ‬بوو ئەو بە حوكمی‮ ‬ئینتیمای‮ ‬خانەوادەكەی‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬باوكی‮ ‬بۆ پارتی‮ ‬زۆر شتی‮ ‬خوێندووە و زۆر شارەزایی‮ ‬لە بارەی‮ ‬مێژووی‮ ‬كوردەوە هەبووە بە تایبەتی‮ ‬كۆماری‮ ‬كوردستان لە مهاباد و بوونی‮ ‬بارزانی‮ ‬لە‮ ‬یەكێتیی‮ ‬سۆڤیەت و ئەو ناوەش زۆر لەسەر زاری‮ ‬هەموو چینوتوێژەكانی‮ ‬كۆمەڵگە دووبارە دەبووەوە‮.

لەبارەی‮ ‬كۆماری‮ ‬كوردستان لە مهاباد میرانی‮ ‬دژی‮ ‬ئەوە بوو كە پەلە لە پێكهێنانی‮ ‬ئەو كۆمارە كرا بەتایبەتی‮ ‬لەوكاتەی‮ ‬كە چەندین دەوڵەتی‮ ‬تازە دوای‮ ‬دابەشكاری‮ ‬ناوچەكە دروستكران لەنێوان سەركەوتووانی‮ ‬شەڕی‮ ‬دووەمی‮ ‬جیهان،‮ ‬هاوكات‮ ‬یەكێتیی‮ ‬سۆڤیەتی‮ ‬ئەوكاتیشی‮ ‬بەوە تۆمەتبار كرد كە دەستی‮ ‬لە كورد هەڵگرت‮.‬
لەبارەی‮ ‬گەڕانەوەی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر لە‮ ‬یەكێتیی‮ ‬سۆڤیتەوە،‮ ‬فازڵ میرانی‮ ‬ئاماژەی‮ ‬بۆ ئەوە كرد ئەو گوندەی‮ ‬ئەو تیایدا بوو شایی‮ ‬و هەڵپەڕكێ و ئاهەنگی‮ ‬تیادا گێڕدرا و لە خەڵكەوە دەیبیست هیوا بۆ گەلی‮ ‬كوردستان گەڕایەوە،‮ ‬ئاشكراشی‮ ‬كرد لە ساڵی‮ ‬1967‮ ‬ئەو بەشێوەیەكی‮ ‬شەخسی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمری‮ ‬ناسی،‮ ‬ئەوەشی‮ ‬ئاشكرا كرد دوای‮ ‬گەڕانەوەی‮ ‬بارزانی‮ ‬یەكەمین جاربوو گوێبیستی‮ ‬هوتاف بوو بە زمانی‮ ‬كوردی‮ ‬و ئەو كاتەش پارتی‮ ‬مۆڵەتی‮ ‬فەرمی‮ ‬لە بەغداوە وەرگرت‮.‬

سكرتێری‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسیی‮ ‬پارتی‮ ‬ئەوەی‮ ‬دووپاتكردەوە كە گەلی‮ ‬كورد گەلێكی‮ ‬عینادە و كۆڵ نادات و خۆی‮ ‬بەدەستەوە نادات و هیواكانی‮ ‬كورد زیندە بەچاڵ نەكران و سەرەڕای‮ ‬هەموو ئەو تاوانانەی‮ ‬لە دژی‮ ‬ئەو گەلەدا ئەنجامدران،‮ ‬بەڵام ئەوان بە شانازییەوە هەستی‮ ‬نەتەوایەتیی‮ ‬لەنێو خۆیاندا بەهێزتركرد ئەوەشی‮ ‬خستەڕوو حكوومەتەكان بەپێی‮ ‬بەرژەوەندییەكانیان رێكدەكەون بە دیدی‮ ‬سەربازی‮ ‬یانیش حزبی‮. ‬ئەوەشی‮ ‬دووپاتكردەوە گرنگترین گرفت لەنێوان كورد و ئەو وڵاتانەی‮ ‬كوردستانیان لە نێواندا دابەشكراوە پرسی‮ ‬رەگەزپەرستی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نەبوونی‮ ‬هۆشیاری‮ ‬سیاسییە لە لای‮ ‬ئەو حكوومەتانە و نەبوونی‮ ‬هاوشێوەیە لەنێوان دروشم و كردار و ئاشكراشی‮ ‬كرد تا ئێستاش ئەو دەوڵەتانەی‮ ‬كە دەوڵەتی‮ ‬ئیسلامین و كوردستانیان لەنێواندا دابەشكراوە هزری‮ ‬سیاسی‮ ‬پێشكەوتوویان نییە و بە هیچ شێوەیەك لەگەڵ پرەنسیپەكانی‮ ‬ئیسلام ناجوڵێن،‮ ‬چونكە لە ئیسلامدا گرنگترین شت لە رەوشتی‮ ‬تاك ئەوەیە خواستی‮ ‬خێر بۆ خۆی‮ ‬بۆ برای‮ ‬خۆیشی‮ ‬بێت‮.‬

لە باسی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول و هۆكارەكانیشی‮ ‬میرانی‮ ‬دووپاتی‮ ‬كردەوە هەمان ئەو رەفتارانەی‮ ‬لە دژی‮ ‬كورد كران و وای‮ ‬كرد كورد ریفڕاندۆم ئەنجام بدات كە لە كاتی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوولدا هەبوون واتا شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول پەرچەكردار بوو لە دژی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراق،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬هەبوونی‮ ‬ناوی‮ ‬كورد لە دەستووری‮ ‬عێراقی‮ ‬ئەوكات دەستكەوتێكی‮ ‬گرنگ بوو بۆ كورد،‮ ‬بەڵام ئەو هاوبەشییەی‮ ‬دەویسترا بە میزاجی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراقی‮ ‬بوو وەكو ئەوەی‮ ‬ئێستا حكوومەتی‮ ‬عێراق مامەڵە لەگەڵ دەستووری‮ ‬عێراقدا دەكات و حكوومەتی‮ ‬عێراقیش كە قسەیەك دەكات كردارەكەی‮ ‬وەكو خۆی‮ ‬ئەنجام نادات‮.

میرانی‮ ‬دووپاتیكردەوە كرانەوەی‮ ‬بزاڤی‮ ‬نیشتیمانیی‮ ‬عێراقی‮ ‬بۆ پرسی‮ ‬كورد لە پرسی‮ ‬كورد لە توركیا و سووریا و ئێران جیاوازترە بە هۆی‮ ‬جیاوازی‮ ‬مامەڵەی‮ ‬سەركردایەتیی‮ ‬سیاسیی‮ ‬كوردی‮ ‬لەگەڵ بەغدا و مامەڵەی‮ ‬حزبە عێراقییەكان لەگەڵ كورد بەتایبەتی‮ ‬حزبی‮ ‬شیوعی‮ ‬عێراق و حزبی‮ ‬ئیشتیراكی‮ ‬عێراق و حزبی‮ ‬بەعس كە هەموویان لەگەڵ مافی‮ ‬كورد بوون وەكو دروشم،‮ ‬بەڵام حزبی‮ ‬بەعس كە تاكە حزب بوو حوكمی‮ ‬عێراقی‮ ‬كرد هیچ‮ ‬یەك لە دروشمەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬جێبەجێ نەكرد‮ . ‬هاوكات ئاشكراشی‮ ‬كرد حزبی‮ ‬شیوعی‮ ‬توركیا كە لە حزبی‮ ‬شیوعی‮ ‬عێراق كۆنترە لە ساڵی‮ ‬1991‮ ‬دانی‮ ‬بە مافی‮ ‬كورد نا‮. ‬لەبارەی‮ ‬پاڵپشتی‮ ‬ئیسرائیلیش میرانی‮ ‬ئەوەی‮ ‬نیشاندا كوردستان هیچ سنوورێكی‮ ‬لەگەڵ ئیسرائیل نییە،‮ ‬بەڵام ئەمەش واتای‮ ‬ئەوە نییە ئەگەر پاڵپشتیی‮ ‬كوردستان كرابا لەگەڵ ئیسرائیل كوردستان‮ ‬ڕەتیدەكردەوە‮.‬

بابه‌تی تر

دواجار ماگنۆس بڕیارەكەی خۆیدا وازبهینێت

خەبات: هاوكار كەڵهوری:- ماگنۆس كارلسن پاڵەوانەكەی شەترەجی جیهانی هەمووانی تووشی سۆك كرد كا…