لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی نیشتمانی عیراق رایگه‌یاند: ئه‌سته‌مه‌ له‌هه‌فته‌ی كۆتایی مانگی ره‌مه‌زاندا گۆڕانكاری له‌ بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و رێكاره‌كانی خۆپارێزی بكه‌ن یاخود هه‌ڵیبوه‌شێننه‌وه‌.

به‌ھۆی زیادبوونی ئاماره‌كانی گیان له‌ ده‌ستدان و تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی نیشتمانی عیراق، پێشنیاز ده‌كات جارێكی تر بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوی ھاتوچۆ جێبه‌جێ بكرێته‌وه‌، به‌ تایبه‌تی له‌ پارێزگای دیاله‌ و شاره‌كانی ناوه‌ڕاستی عیراق.

حه‌سه‌ن ته‌میمی وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه‌ رایگه‌یاند، گۆڕانكاریكردن له‌ بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌هه‌فته‌ی كۆتایی مانگی ره‌مه‌زاندا كارێكی ئه‌سته‌مه‌، چونكه‌ هاوڵاتیان پابه‌ندی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی نین و ده‌مامك نابه‌ستن، به‌رده‌وامیشن له‌كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له‌كاتی به‌ربانگ و هه‌روه‌ها دانانی پرسه‌ له‌ناو ماڵه‌كانیان.

وەزیرى تەندروستى عێراق لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا رایگەیاند، دواى جەژنى رەمەزان پێداچونەوە بە رێوشوێنەکانى خۆپارێزیدا دەکەن.

دوێنێ پێنج شه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند له‌ماوه‌ی بیست و چوار كاتژمێری رابردوودا هه‌شت هه‌زار و چوارسه‌د و په‌نجا كه‌سی دیكه‌ له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی كۆرۆنا بوون.

بابه‌تی تر

سەرجەم دەسەڵاتە داراییەکانی بەڕێوەبەری بانکی هەرێم لە سلێمانی ڕاگیرا

بە بڕیاری وەزیری دارایی و بەهۆی دواکەوتنی مووچەوه‌، سەرجەم دەسەڵاتە داراییەکانی بەڕێوەبەری…