خه‌بات: عه‌لى بانیشارى

عه‌لى حاجى زه‌ڵمى، به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ورامانى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى و ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى ئه‌و حیزبه‌ له‌ دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ (خه‌بات) ده‌ڵێ: به‌هۆى نه‌بوونى ئیمكانیات و سوود وه‌رنه‌گرتن له‌ جه‌نگى دیبلۆماسیه‌ت نه‌یتوانیووه‌ ئۆرگانه‌كانى خۆى پۆشته‌ و په‌رداخ بكات. زه‌ڵمى ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات حیزبه‌كه‌ى له‌ به‌رده‌م به‌ستنى كۆنفرانسدایه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌ك پێكهێنراوه‌. ئه‌و ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى ده‌شڵێت: كۆنفرانس هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ناو ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تیدا ناكات، به‌ڵكوو ته‌نها ئاڵوو گۆڕ له‌ به‌رپرسی مه‌كته‌به‌كاندا ده‌كات و مه‌كته‌به‌كانیش زیاد ده‌كات یان كه‌مى ده‌كاته‌وه‌.

بزووتنه‌وه‌ كه‌ى كۆنفراس ده‌به‌ستێت؟

بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌ 28ى ته‌مووزى 2016 كۆنگره‌ی یازده‌هه‌می خۆی گرێدا و به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆیى په‌سه‌ندكراوی هه‌مان كۆنگره‌ى ئه‌و حیزبه‌ش هه‌ر چوار ساڵ جارێك كۆنگره‌ی خۆی ده‌به‌ستێت. هه‌ر به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆیی بزووتنه‌وه‌ له‌ نێوان دوو كۆنگره‌دا كۆنفرانسێك ده‌به‌ستێت. عه‌لى حاجى زه‌ڵمى ده‌ڵێ: بزووتنه‌وه‌ لیژنه‌یه‌كى پێكهێناوه‌ و لیژنه‌ى ئاماده‌كارى كۆنفراس سه‌رقاڵى كاركردنه‌ و لیژنه‌كه‌ به‌روار و كات و شوێنى كۆنفرانس ده‌ستنیشان ده‌كات. ده‌شڵێت: كۆنفراس به‌خۆداچوونه‌وه‌یه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنى كاره‌كانى رابردوو و ئۆرگانه‌كانى حیزبه‌. زه‌ڵمى گوتیشى: كۆنفرانس ده‌سه‌ڵاتى دیاریكراوى هه‌یه‌ و به‌ په‌یڕه‌و پڕۆگرامدا ده‌چێته‌وه‌. هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردایه‌تى بزووتنه‌وه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا به‌ستنى كۆنفراس ده‌بێت له‌گه‌ڵ كه‌شوهه‌واى ئه‌مڕۆدا بگونجێت. باسى له‌وه‌شكرد كۆنفرانس هیچ گۆڕانكاریه‌ك له‌ناو ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تیدا ناكات، به‌ڵكوو ته‌نها ئاڵوگۆڕ له‌ به‌رپرسی مه‌كته‌به‌كان ده‌كات و مه‌كته‌به‌كان زیاد یان كه‌مده‌كاته‌وه‌.

بزووتنه‌وه‌ پۆشته‌ و په‌رداخ نییه‌

له‌باره‌ى كێشه‌ و گرفته‌كانى ئێستاى بزووتنه‌وه‌ عه‌لى حاجى زه‌ڵمى ده‌ڵێ: بزووتنه‌وه‌ش وه‌كو سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی تری كوردستان به‌ گشتی و ئیسلامییه‌كان به‌ تایبه‌تی به‌ده‌رنیه‌ له‌ كێشه‌و كه‌مووكوری. ده‌شڵێت: سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌ كوردییه‌كان به‌ كۆمه‌ڵێك قه‌یراندا تێ ده‌په‌ڕن و كێشه‌كان هێزه‌ گه‌وره‌كانیشى گرتووه‌ته‌وه‌. ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردایه‌تى بزووتنه‌وه‌ پێى وایه‌ بزووتنه‌وه‌ به‌هۆى نه‌بوونى ئیمكانیات و سوود وه‌رنه‌گرتن له‌ جه‌نگى دیبلۆماسیه‌ت نه‌یتوانیووه‌ ئۆرگانه‌كانى خۆى پۆشته‌ و په‌رداخ بكات. له‌باره‌ى كێشه‌كانى نێو بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى ناوبراو زیاتر قسه‌ ده‌كات و ده‌ڵێ: سه‌ره‌تایى ئه‌م قه‌یرانانه‌ كه‌ تووشى بزووتنه‌وه‌ بوو هاتنى ئه‌مریكا بوو بۆ ناوچه‌كه‌ ئه‌وكات هه‌ندێ حزبى به‌ناو دۆست و عه‌لمانیه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا چوونه‌ سه‌نگه‌رى دژایه‌تیكردنى بزووتنه‌وه‌.

ده‌بێت راگه‌یاندنى بزووتنه‌وه‌ كارا بكرێته‌وه‌

سه‌باره‌ت به‌و پرسیاره‌ى كه‌ ئایا ڕۆڵی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی پاش هه‌ڵبژاردنه‌كان و به‌ تایبه‌تی دوای كۆنفرانس چی ده‌بێت؟ زه‌ڵمى ده‌ڵێت: ده‌بێت سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ جارێكی تر به‌ ستراتیژیه‌ت و كارنامه‌ی خۆیدا بچێته‌وه‌ و ئه‌وه‌ی كاری چاكی تێدا كردووه‌ و به‌رهه‌می باشی هه‌بووه‌ باشتری بكات و ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌ی تێدا كردووه‌ ڕاستی بكاته‌وه‌. ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردایه‌تى بزووتنه‌وه‌ به‌پێویستی ده‌زانم بۆ داهاتووى حیزبه‌كه‌ى چه‌ند خاڵێك بخاته‌ به‌رده‌م سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كه‌ ئه‌وانیش یه‌كه‌م: ده‌بێت سه‌ركردایه‌تی به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی (التقوى من الله‌) كاره‌كانی خۆی ده‌ست پێ بكات و یه‌كڕیزیی و ته‌بایی خۆی نیشان بدات. دووه‌م: لابردنی دروشمی من من وتۆ تۆ، كه‌ ئه‌مه‌ دروشم و ڕێبازێك بووه‌ كه‌ هه‌میشه‌ بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی زیانی زۆری پێ كه‌وتووه‌. سێیه‌م: كاری خۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی نوێ ئه‌نجام بدات و بڕیاری سیاسی خۆی بدات. چواره‌م: سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ وه‌فا به‌ به‌ڵێن و عه‌هده‌كانیان بكه‌ن به‌رانبه‌ر به‌ خواو پاشانیش به‌ موسڵمانان و خوێنی گه‌شی شه‌هیدان. پێنجه‌م: ئه‌رك و كاره‌كان وه‌ك یه‌ك خێزان له‌نێو ئه‌ندامه‌كانیدا به‌دادپه‌روه‌رانه‌ دابه‌ش بكات. شه‌شه‌م: به‌رز ڕاگرتنی دروشمه‌ ئاینیه‌كان و به‌تایبه‌تی بنه‌ماكانی عه‌قیده‌ی ئیسلامیی. حه‌وته‌م: سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی په‌یوه‌ندیه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ردا به‌هێز بكاته‌وه‌. عه‌لى زه‌ڵمى پێى وایه‌ سه‌ركردایه‌تى بزووتنه‌وه‌ ده‌بێت كۆمه‌ڵێك خاڵ بگرێته‌به‌ر تا په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا به‌هێز بكاته‌وه‌ ئه‌وانیش، یه‌كه‌م: كاراكردنی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاند. دووه‌م: سه‌ردانه‌ مه‌یدانیه‌كانی زیاد بكات.سێیه‌م: له‌ بۆنه‌ و ئاهه‌نگه‌كاندا كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی جه‌ماوه‌ری ئه‌نجام بدات. چواره‌م: له‌ بڕیاره‌ چاره‌نوس سازه‌كاندا بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ لای ئه‌ندامانی ناوه‌ڕاست وكادێرانی بۆ ڕا وه‌رگرتنیان. پێنجه‌م: كاری ڕێكخراوه‌ جه‌ماوه‌ریه‌كانی ڕێكبخاته‌وه‌ و بازنه‌ی چالاكیه‌كانی فراوانتر بكات.

بابه‌تی تر

دواجار ماگنۆس بڕیارەكەی خۆیدا وازبهینێت

خەبات: هاوكار كەڵهوری:- ماگنۆس كارلسن پاڵەوانەكەی شەترەجی جیهانی هەمووانی تووشی سۆك كرد كا…