لەوتوێژێكی‮ ‬ژیار محەمەد لەبەشی‮ ‬كوردی‮ ‬دەنگی‮ ‬ئەمەریكا لەگەڵ عارف‮ ‬ڕوشدی‮ ‬ڕاوێژكاری‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان دەڵێت‮: ‬ئەگەر‮ ‬یەكێتی‮ ‬بڕوایان بە پڕۆسەی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬هەیە دەتوانن ببنە ئۆپۆزسیۆن،‮ ‬دەبێت بە پێوەری‮ ‬ئۆپۆزسیۆن كاربكەن و‮ ‬ڕێگریش دروست نەكەن بۆ حكوومەتی‮ ‬هەرێم،‮ ‬بەڵام داواكارییەكم لە هەندێك برادەری‮ ‬یەكێتی‮ ‬هەیە كە لە فۆبیای‮ ‬پارتی‮ ‬ڕزگاریان بێت،‮ ‬بێنە مەیدانی‮ ‬كاركردن پێكەوە،‮ ‬پێكەوە بێن بەرپرسیارێتی‮ ‬هەڵبگرین و لەبۆچوونی‮ ‬نەرێنی‮ ‬دووربكەوینەوە‮. ‬ئەو بەرپرسەی‮ ‬پارتی‮ ‬دەشڵێت‮: ‬پارتی‮ ‬بیری‮ ‬تۆڵەكردنەوەی‮ ‬نییە،‮ ‬بەڵكو مەبەستی‮ ‬ڕێكخستنەوەی‮ ‬نێوماڵی‮ ‬كوردییە،‮ ‬بەڵام‮ ‬یەكێتی‮ ‬داوای‮ ‬ئەوەدەكات زیاتر لەو حەق بەشەی‮ ‬خەڵك پێی‮ ‬داوە وەریبگرێت لەناو كابینەی‮ ‬حكوومەتدا،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا پارتی‮ ‬دەبێت ئاسانكاری‮ ‬بكات،‮ ‬بەڵام دەبێت‮ ‬لەسنوورێكی‮ “‬مەقبول‮” ‬دا بێت‮.‬

‮ ‬هەروەها دەڵێت‮: ‬پارتی‮ ‬دەیەوێت هەموو لایەنەكان بەهاوسەنگی‮ ‬بەشداری‮ ‬لەحكوومەتدا بكەن لەدیدی‮ ‬ئێمەشدا هاوسەنگی‮ ‬ئەوەیە كە لەپڕۆسەی‮ ‬دیموكراسیدا خەڵك دەنگ دەداتە حیزبەكان،‮ ‬بۆیە مەبەستمان لەهاوسەنگی‮ ‬ئەوەیە كە هەر حیزبێك ئەو قەبارەیەی‮ ‬كە هەیەتی‮ ‬واتە بەپێی‮ ‬ڕێژەی‮ ‬ئەو دەنگەی‮ ‬كەهێناوێتی‮ ‬داوای‮ ‬پشك بكات لە حكوومەتی‮ ‬داهاتوودا،‮ ‬تەنانەت بۆ‮ ‬یەكێتی‮ ‬و هەموو لایەنەكان ئەوە پێوەرێكی‮ ‬گشتیە بەڵام هەمیشە پارتی‮ “‬موراعاتی‮” ‬دۆخی‮ ‬سیاسی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەكات‮. ‬دەربارەی‮ ‬گفتوگۆكردنیش لەگەڵ كۆمەڵی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬ڕوشدی‮ ‬دەڵێت‮: ” ‬كۆمەڵ خۆی‮ ‬داوای‮ ‬نەكردووە كە بەشدار دەبێت وە شتێكی‮ ‬ڕوون نابینین لەلایەن ئەو لایەنەوە كەبەشداری‮ ‬لەحكوومەتدا دەكات،‮ ‬بەڵام لەڕووی‮ ‬سیاسیەوە سەردانی‮ ‬هەموو لایەنەكان دەكەین بە كۆمەڵیشەوە بۆ ئاسایی‮ ‬كردنەوەی‮ ‬پەیوەندی،‮ ‬وە ئەگەر كۆمەڵ ویستی‮ ‬بەشداری‮ ‬حكوومەت بكات دەتوانێت لەو كۆبونەوە بیخاتەڕوو‮.‬،‮ ‬دەشڵێت‮: ‬كەتنی‮ ‬هەرە گەورە ئەوەیە خاك و نیشتمان بفرۆشیت‮. ‬

عارف‮ ‬ڕوشدی‮ ‬ڕاویژكاری‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لەسەرەتای‮ ‬وتوێژەكەدا گوتی‮: ‬سەردانەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بۆ لای‮ ‬لایەنەكان دوو بەشە،‮ ‬بەشێكیان بۆ‮ ‬ڕێكخستنەوەی‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬نێوان پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و لایەنەكانە،‮ ‬بەشێكیش لەو سەردانانە بۆ لای‮ ‬ئەو لایەنانەیە كە خوازیارن بەشداری‮ ‬لەپێكهێنانی‮ ‬كابینەی‮ ‬نوێی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بكەن ئەو دوو‮ ‬ڕۆژەی‮ ‬كە وەفدەكەمان لە سلێمانی‮ ‬بوون گوێبیستی‮ ‬دید و بۆچوونی‮ ‬بزوتنەوەی‮ ‬گۆڕان بووین‮. ‬گوتیشی‮: ‬هێشتا كۆبوونەوەكان كۆتایی‮ ‬نەهاتوون و‮ ‬یەكلاییكەرەوە نین،‮ ‬بەڵام پارتی‮ ‬ئێستا بەرچاوڕوونیەكی‮ ‬هەیە لەداخوازی‮ ‬ئەو لایەنانە،‮ ‬هەردوولا چ پارتی‮ ‬و چ‮ ‬یەكێتی‮ ‬و گۆڕان دەبێت وەڵامی‮ ‬یەكتر بدەنەوە لەسەر ئەو بابەتانەی‮ ‬لەم كۆبوونەوانە عەرزكراون‮.

ڕاوێژكاری‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان ئەوەشی‮ ‬گوت‮: ‬بۆ پارتی‮ ‬لەسەرەتادا گرنگە كە‮ ‬ڕێك بكەوین لەگەڵ لایەنەكان لەسەر بەرنامەی‮ ‬حكوومەت دواتر باس لەپۆستەكان بكەین،‮ ‬چونكە ئەوەی‮ ‬گرنگە بەرنامەی‮ ‬كاری‮ ‬حكوومەتە،‮ ‬چونكە خەڵك دەنگی‮ ‬داوە تا حكوومەتێكی‮ ‬خزمەتگوزاری‮ ‬هەبێت و هەموومان خۆمان بكەینە خاوەنی‮ ‬ئێمە لەپارتیدا چەند پڕەنسیبێكمان پێشنیار كردووە‮ ‬یەكەم‮ ‬ڕێكبكەوین لەسەر بەرنامەی‮ ‬حكوومەت،‮ ‬دووەم هەموو لایەنەكان بە هاوسەنگی‮ ‬بەشداری‮ ‬لەحكوومەت بكەن‮.

دەربارەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬مەبەستان چیە لە بەشداری‮ ‬كردنی‮ ‬لایەنەكان بەهاوسەنگی؟‮ ‬ڕاوێژكاری‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان‮ ‬ڕونیكردەوە‮” ‬لەدیدی‮ ‬ئێمەدا هاوسەنگی‮ ‬ئەوەیە كە لەپڕۆسەی‮ ‬دیموكراسیدا خەڵك دەنگ دەداتە حیزبەكان،‮ ‬بۆیە مەبەستمان لەهاوسەنگی‮ ‬ئەوەیە كە هەر حیزبێك ئەو قەبارەیەی‮ ‬كەهەیەتی‮ ‬واتە بەپێی‮ ‬ڕێژەی‮ ‬ئەو دەنگەی‮ ‬هێناوێتی‮ ‬داوای‮ ‬پشك بكات لە حكوومەتی‮ ‬داهاتوودا،‮ ‬تەنانەت بۆ‮ ‬یەكێتی‮ ‬و هەموو لایەنەكان ئەوە پێوەرێكی‮ ‬گشتیە بەڵام هەمیشە پارتی‮ “‬موڕاعاتی‮” ‬دۆخی‮ ‬سیاسی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەكات‮. ‬ڕوشدی‮ ‬ئەوەشی‮ ‬گوت‮: ‬ئەگەر ئێمە بڕوامان بەدیموكراسی‮ ‬هەیە دەبێت هەركەس‮ ‬ڕازی‮ ‬بێت بەو بەشەی‮ ‬كەپێی‮ ‬بڕاوە ناكرێت باسی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬بكەین و دوایی‮ ‬بێین بڵێین دەبێت بەقەد ئەو بەشەی‮ ‬هێناومانە دوو بەرامبەرم پێبدرێت‮.

لەبارەی‮ ‬ئەوەش كە ئایا‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەم داواكاریەی‮ ‬هەیە؟ لەوەڵامدا عارف‮ ‬ڕوشدی‮ ‬گوتی‮: ‬پێم وایە داوای‮ ‬ئەوەدەكات زیاتر لەو حەق بەشەی‮ ‬خەڵك پێی‮ ‬داوە وەریبگرێت لەناو كابینەی‮ ‬حكوومەتدا،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا پارتی‮ ‬دەبێت ئاسانكاری‮ ‬بكات،‮ ‬بەڵام دەبێت لەسنورێكی‮ ‬مەقبولدا بێت‮. ‬

ڕوشدی‮ ‬جەختی‮ ‬لەوەش كردەوە‮: ‬ئەگەر بڕوامان بە دیموكراسی‮ ‬هەبێت دەبێت بەپێی‮ ‬ڕێژەی‮ ‬كورسی‮ ‬و دەنگەكان پۆستی‮ ‬حكوومەت دابەش بكرێت،‮ ‬بەڵام پارتی‮ ‬لەبەر بەرژەوەندی‮ ‬باڵای‮ ‬نەتەوەكەمان ئامادەیە چاوپۆشی‮ ‬لەهەندێك شت بكات،‮ ‬واتە شتێك زیاد و كەم بكات كێشەی‮ ‬نابێت،‮ ‬هەر شتێك پێویست بوو لای‮ ‬پارتی‮ ‬كێشەیەك نابێت هەر شتێك پێویست بوو بۆ هەر لایەنێك بوو پارتی‮ ‬ئامادەیە بیكات لەپێناو بەرژەوەندی‮ ‬گشتی،‮ ‬بەڵام پێویستە لایەنەكان شتێك بزانن بەشداری‮ ‬ڕاستەقینە لای‮ ‬ئێمە مانای‮ ‬جیاوازە دەبێت تەواو پابەند بن بەبەرنامەی‮ ‬حكوومەت،‮ ‬ناكرێت قاچێكیان لەحكوومەت بێت وە قاچێكیان لە ئۆپۆزسیۆن بێت ناكرێت لەنیوەی‮ ‬ڕێگا حكوومەت بەجێبهێڵن،‮ ‬دەبێت خەمخۆرێكی‮ ‬بێ سنوور بن بۆ خەڵكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬دەبێت پێكەوە كاربكەین بۆ چارەسەركردنی‮ ‬گرفتەكانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانی‮ ‬هەیە‮. ‬

لەبارەی‮ ‬تێگەیشتنی‮ ‬یەكێتیش بۆ بەشداری‮ ‬راستەقینە،‮ ‬عارف‮ ‬ڕوشدی‮ ‬گوتوویەتی‮: ‬من نازانم چۆن تێگەیشتوون،‮ ‬بەڵام بەشداری‮ ‬ڕاستەقینە واتای‮ ‬ئەوە نا‮ ‬یەك بەدوو وەربگرن،‮ ‬بەشداری‮ ‬ڕاستەقینە واتە لەخزمەتكردنی‮ ‬خەڵك و وڵات،‮ ‬پێم وایە‮ ‬یەكێتی‮ ‬لەهەموو كابینەكاندا بەشداری‮ ‬ڕاستەقینەی‮ ‬هەبووە وە لەهەموو سێكتەرەكان بەشدار بووە،‮ ‬لەهەندێ شوێنیش سەربەخۆ بووە،‮ ‬بەڵام وابزانم كەتنی‮ ‬گەورە خاك فرۆشتن و نیشتمان فرۆشتنە كە‮ ‬ڕێگە نەدەین دووبارە ببێتەوە‮. ‬

عارف‮ ‬ڕوشدی‮ ‬لە بارەی‮ ‬لێدوانێكی‮ ‬فەرید ئەسەسەردیش دەڵێت‮: ‬ئەگەر بڕوایان بە دیموكراسی‮ ‬هەیە دەتوانن ببنە ئۆپۆزسیۆن،‮ ‬دەبێت بە پێوەری‮ ‬ئۆپۆزسیۆن كاربكەن وە‮ ‬ڕێگریش دروست نەكەن بۆ حكوومەتی‮ ‬هەرێم،‮ ‬بەڵام داواكارییەكم لە هەندێك برادەری‮ ‬یەكێتی‮ ‬هەیە كە لە فۆبیای‮ ‬پارتی‮ ‬ڕزگاریان بێت،‮ ‬بێنە مەیدانی‮ ‬كاركردنی‮ ‬پێكەوە،‮ ‬پێكەوە بێن بەرپرسیارێتی‮ ‬هەڵبگرین و لەبۆچونی‮ ‬نەرێنی‮ ‬دووربكەوینەوە با پێكەوە دۆعای‮ ‬خێر بكەین دنیا بەگەشبینی‮ ‬ببینین با دووبكەوینەوە لە ئەجێندای‮ ‬حیزبی‮ ‬ئەگەر بە ئەجێندای‮ ‬نیشتمانی‮ ‬كاربكەین دەگەینە‮ ‬ڕێكەوتن‮.‬
ڕوشدی‮ ‬گوتیشی‮: ‬هەندێك لەبرادەرانی‮ ‬یەكێتی‮ ‬لە فۆبیای‮ ‬پارتیدان،‮ ‬بەڵام هەندێكی‮ ‬تریان كەسانی‮ ‬باش و شۆڕشگێڕن و مەبەستیانە‮ ‬ڕێكبكەون،‮ ‬من دڵنیاشم هەر لەگەڵ‮ ‬یەكێتی‮ ‬ڕێكدەكەوین مەرج نییە بە كۆبوونەوە و دوو كۆبونەوە بگەینە ئەنجام،‮ ‬بەڵام هەوڵێكی‮ ‬زۆر دەدەین كە بەكاتێكی‮ ‬كەم بگەینە‮ ‬ڕێككەوتن‮.

سەبارەت بەوەش كە بۆچی‮ ‬پارتی‮ ‬سەردانی‮ ‬كۆمەڵی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬ناكات بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پێكهێنانی‮ ‬حكوومەت؟‮ ‬ڕاوێژكاری‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان رایگەیاندووە‮: ‬كۆمەڵ خۆی‮ ‬داوای‮ ‬نەكردووە كە بەشدار دەبێت وە شتێكی‮ ‬ڕوون نابینین لەلایەن ئەو لایەنەوە كەبەشداری‮ ‬لەحكوومەتدا دەكات،‮ ‬بەڵام لەڕووی‮ ‬سیاسیەوە سەردانی‮ ‬هەموو لایەنەكان دەكەین بە كۆمەڵیشەوە بۆ ئاسایی‮ ‬كردنەوەی‮ ‬پەیوەندی،‮ ‬وە ئەگەر كۆمەڵ ویستی‮ ‬بەشداری‮ ‬حكوومەت بكات دەتوانێت لەو كۆبونەوە بیخاتەڕوو‮. ‬

بابه‌تی تر

دواجار ماگنۆس بڕیارەكەی خۆیدا وازبهینێت

خەبات: هاوكار كەڵهوری:- ماگنۆس كارلسن پاڵەوانەكەی شەترەجی جیهانی هەمووانی تووشی سۆك كرد كا…