خەبات:سولین سلێمان:- شەیما قانع خەڵکی شاری چەمچەماڵە کچە راھێنەری بەتوانای لەشجوانی و لەشرێکی بواری ئافرەتانە بۆ ماوەی ساڵێک و شەش مانگە لەو بوارە بەردەوامە و سەبارەت بە گرنگی وەرزش بۆ جەستە و بە تایبەتیش بۆ خانمان لەم دیمانەیەدا باس دەکات.

*چۆن و کەی دەستت بە کاری راھێنەرایەتی کردووە؟
“ھەموو شتێک حەزوو خولیایە و تا خولیات نەبێت ناتوانیت دەست بە ھیچ کارێک بکەیت سەرەتا من وەک و یاریزانێک دەستم پێکردووە و دواتریش پەرەم بە خۆم داوە و گەران و خۆێندنی زیاترم لەو بوارە دەستپێکرد تا ئەو کاتەی توانیم وەک راھێنەرێک بە شێوەیەکی ئەکادیمی لە یەکێک لە ھۆڵە وەرزشییەکانی چەمچەماڵ دەست بەکاربم.

*ئایا تا چەند گرنگە خانمان گرنگی بە وەرزش بدەن و پێت وایە تا چ رادەیەک خانمان گرنگی بە لەشرێکی خۆیان داوە؟
“بێگومان ھەموو کەس دەبێت بەردەوام گرنگی بە تەندروستی خۆی بدات و وەرزشیش یەکێکە لە رێگاکان، ھەروەھا خانمانیش ھیچیان کەمتر نییە لە پیاوان بۆیە لە ئێستادا خانمان بە رێژەیەکی بەرچاو روو دەکەن ھۆڵە وەرزشییەکان جا چ بە مەبەستی لەشجوانی و لەشرێکی بێت یا بە مەبەستی لایەنی دەروونی خۆیان بێت،گوتیشی خۆشبەختانە ئافرەت لە ئێستادا ھۆشیارن و گرنگی زیاتر بە لایەنی تەندروستی و دەروونی لەش و لاریان داوە و ھەڵە وەرزشییەکانیان وەک ماڵی دووەمی خۆیان ھەڵبژاردووە.

*بەگشتی چ رێنماییەکەت ھەیە بۆ ئافرەتان، لە پاریزگاریکردن لە تەندروستیان بە وەرزش کردن؟
“مرۆڤ زۆر گرنگە بە بەردەوامی گرنگی بە لەش و تەندروستی خۆی بدات بە تایبەتیش خانمان چونکە خانمان گۆرانکاری لە جەستەیان روودەدات لە دوای ھاوسەرگیری و منداڵبوون و بۆ ئەوەی لەشێکی رێک و تەندروست بمێنەوە زۆر گرنگە وەرزش لە بیر نەکەن.

*لە کۆتاییدا چ پەیامێکت ھەیە؟
“داوا لە ھەموو گەنجان و خانمان دەکەم وەرزش لە بیر نەکەن چونکە پێم وایە تا مرۆڤ ئوکسجین خواردن و خواردنەوەی بوێت وەرزشی بە بەردەوامی پێویستە.

بابه‌تی تر

رۆناڵدۆ: هیچ شتێك ئەستەم نییە و تاكۆتایی دەجەنگین

خەبات: هاوکار کەلهوڕی:- دوای بەرامبەربوونیان لە بەرامبەر یانەی چیڵسی بە گۆڵێك بۆ هەردوولا،…