کەشناسێکی دیاری عێراق رایگەیاند کە لە هەفتەی داهاتووەوە شەپۆڵێکی دیکەی گەرما ناوچە جیاوازەکانی عێراق دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما بەردەوام دەبن لە بەرزبوونەوە.

حوسێن ئەسەدی، كەشناسی عێراقی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە، کە پێشبینی دەکرێت لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە پلەكانی گەرما لە زۆربەی ناوچەكانی عێراق زیاتر بەرزببێتەوە و هەروەها لەناوچەكانی هەرێمی كوردستان زیاتر هەست بە گەرمایەكی بەتین دەكرێت.

ئەو کەشناسە عێراقییە ئەوەشی خستووەتە روو، لە ناوچەکانی باشووری عێراق شێیەکی زۆر دەرست دەبێت، بۆیە باشتروایە هاووڵاتییان خۆیان لە بەرکەوتنی راستەوخۆی تیشکی خۆت بپارێزن.

ماڵپەڕە کەشناسییە جیهانییەکان، ئاماژەیان بەوەکردووە کە پێشبینی دەکرێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو روو لە بەرزبوونەوە بکەن و بەشێوەیەک لە هەندێک شوێنیش دەگاتە سەروی 50 پلەی سەدی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌كات

عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی سی…