خەبات: پەریهان عومەر:- شێوەکار فاتمه شەمسەدین دانیشتووی شاری کەرکوکە، له دایکبووی ساڵی 1993،  ئەندامە له ڕیکخراوی داکۆک بۆ مافەکانی کەم ئەندامان، ئەو خاوەن پیداویستی تایبەتە، بەڵام خاوەن پێداویستی نەبۆته بەربەست بۆ ژیانی، هەر لە منداڵییەوە خولیای وێنەکێشانی هەبووە، ئەو لە دیدارێکدا وەڵامی چەند پرسیارێکی (خەبات) دەداتەوە.

* تا ئێستا بەژداریت لە هیچ پێشانگایەکدا کردووە؟

بەڵێ بەژداری چەندەها چالاکی خولی ئۆنلاینیم کردووە، خاوەنی 29بروانامەی مەدەنیم، یەکێک لە بروانامەکانم هی گەشەپێدانی مرۆیە TOT، تاوەکو ئێستا بەژداری چەندین پێشانگای هاوبەشیم کردووە.

* ئایا بە کاری وێنەکێشان، شتێکی واتان دەست دەکەوێت بۆ بژێوی ژیان؟

من خاوەنی هیچ مووچەیەک نیم بەڵام بە دروست کردنەوەی وێنە بۆ خەڵکی، توانیوومە بەشێکی کەم لە بەژێوی ژیان بۆ خۆم پەیدابکەم، لەگەڵ ئەوەشدا خانەوادەکەم پاڵپشت و هاوکارم بوون، بەڵام من پێم جوانە مرۆڤ هەوڵبدا پشت بە خودی خۆی ببەستێت چوونکە کەس تاسەر بۆ کەس نامێنێت.

* لەکۆتایدا چیتان هەیە بۆمان؟

هیوادارم بە چاوی بەزەییەوە سەیرمان نەکەن، هەمووان مرۆڤن وەکو یەکتریش ئەمرین بۆیە کەس لە کەس جیاوازتر نیە، ئەگەر هەبێت با جیاوازیەکە جوانی و میهرەبانی بێت، من بەڵێنم بەخۆم داوە کە دەبێت لەلایەنی مەعنەوییەوە یارمەتی چەندان کەسی وەک فاتمە بدەم.

بابه‌تی تر

ڕۆشنگەری لە مێژووی سەد ساڵەی پارتی کۆمیونستی چینی

نی ڕووچی  لە ڕۆژانی ٨ بۆ ١١ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ , شەشەهەمین کۆبوونەوەی گشتی ١٩یەمین لێژنە…