خەبات:سولین سلێمان:- شێوەکار زانا عەبدوڵا دانیشتووی ناحیەی شێلادزێ سەر بە پارێزگای دھۆکە، بە شێوەیەکی تەواو جیاواز لەسەر گەڵای درەختەکان وێنەی کەسایەتیەکان دەکێشێت، لەدیدارێکدا بۆ “خەبات” گووتی: ھەر لە تەمەنی منداڵیەوە حەزوخولیای وێنەکێشانم ھەبووە لە قوتابخانە بەژداری پێشانگا و چالاکیەکانم کردووە دواتر لە ساڵی 2016 چوم بۆ زانکۆ، لەوێ بە شێوەیەکی ئەکادیمی دەستم بە خوێندنی شێوەکاری کرد، ساڵی 2020 کۆتاییم بە کۆلێژی هونەر بەشی شێوەکاری ھێنا، ئێستاش بەردەوامم، ئەو کارەی تێدا دەکەم گەڵای سروشتیە، وێنە بە شێوەیەکی گرافیکی لەسەری دروست دەکەم، تا ئێستا لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان و عێراق، بەو شێوە فراوانە کاری لەسەر نەکراوە و لە بەرنامەم دایە ئەو کارە زیاتر بەرەو پێش ببەم و لەسەر دوو گەڵا تابلۆ بەکاربھێنم.

*ئایا تا ئێستا توانیوتە بە وێنەکانت داھاتێک بۆخۆت بەدەست بخەیت؟
“نەخێر تا ئێستا لە ئاست پێویست نەمتوانیوە کە داھاتێک بەو کارەم پەیدا بکەم، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ رۆشنبیری کۆمەڵگا، بەڵام لە ئێستادا خەڵک بەژداری پێشانگای شێوەکاری دەکەن و تا ئێستا بەژداریم لە چوار پێشانگای ھاوبەشدا کردووە، بەڵام ھێشتا پێشانگای تایبەت بە خۆمم نەبووە، بەڵام لە پرۆژەمدایە پێشانگایەکی تایبەت بە وێنە لەسەر گەڵای سروشتی بکەمەوە.

*لە کۆتاییدا چ پەیامێکت ھەیە بەو کارەی کە دەیکەی؟
“پەیامی من لەو کارەدا ئەوەیە کە بیروباوەری ھەڵە بگۆردرێت، ھونەر تەنھا پێنوس و کاغەز و فڵچەو رەنگیش نییە، ھونەر زۆر لەوە گەورەترە کە ئێمە بیری لێدەکەینەوە، ھەر کارێک پەیامێکی لە پشت بێت ھونەرە.

بابه‌تی تر

یارییەكی دۆستانە هونەرمەندانی شاری هەولێر كۆدەكاتەوە

خەبات: هاوكار كەلهوری:- لە یاریگای بچووكراوی شەهید فرەنسۆ هەریری، یارییەكی دۆستانەی تۆپی پ…