ئەمڕۆ کەرنەڤاڵی بانگەشەی پارتی لە دەڤەری سەرچناری شاری سلێمانی بەڕێوە چوو، بەرپرسی لقی ٤ی پارتییش ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کاری ھەندێ لایەن تەنیا ھێرشکردنە بۆ سەر پارتی و دەشڵێت، ”دڵنیاین ھەر سەر دەکەوین، بەڵام دەمانەوێت تەپلی سەرکەوتنی ئەم جارە لە سلێمانییەوە لێدرێت.”

سەعید پشدەری، بەرپرسی لقی ٤ی پارتی، ئەمڕۆ ئێوارە لە کەرنەڤاڵی سەرچناری پارتی ڕایگەیاند: “پێویستە ھەموومان پێکەوە کار بکەین بۆ بەھێزکردنی پێگەی کورد لە بەغدا، بەداخەوە کاری ھەندێ لایەن تەنیا ھێرشکردنە بۆ سەر پارتی دیموکراتی کوردستان، بەڵام ئێمە ئامۆژگاریی سەرۆک بارزانی جێبەجێ دەکەین و ھێرش ناکەینە سەر کەس و بانگەشەیەک بەڕێوە دەبەین کە کاریگەریی نەرێنیی لەسەر ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی نەبێت، بەپێچەوانەوە پارتی بانگەشەیەکی شارستانی بەڕێوە دەبات.”

بەرپرسی لقی ٤ی پارتی دەشڵێت: “پارتی لە ڕابردوودا ئەوەندە دەستکەوتی مەزن و زۆری ھەبووە ھەموو پارتییەک دەتوانێت بە شانازییەوە بانگەشە بکات، ئێمە وەک پارتی دروشم و کردارەکانمان یەکن و بەو جیاوازییەوە جوانین کە خزمەت دەکەین، ھەر بەو جیاوازییەی خۆیشمانەوە دەمێنینەوە بۆ خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان.”

سەعید پشدەری جەختی کردەوە: “دڵنیاین پارتی لە ھەڵبژاردنی مانگی داھاتوو ھەر سەر دەکەوێت، بەڵام دەمانەوێت تەپڵی ئەو سەرکەوتنەی پارتی لە سلێمانییەوە لێبدرێت، لەبەر ئەوە، داوا لە جەماوەری پارتی دەکەین ھەموو ھەوڵێک بۆ سەرخستنی کاندیدەکانیان بدەن و ڕۆژی ١٠/١٠ بکەنە ڕۆژی سەرکەوتنی پارتی، ئەوەش بە دەنگدان دەکرێت و داواکارین دەنگدەرانی پارتی ڕۆژی ١٠ی مانگ بە دەنگدانی خۆیان تەپڵی سەرکەوتن لێدەن.”

بابه‌تی تر

فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پشتیوانیی پێشمه‌رگه‌: داستانی پردێ خه‌ونی گڵاوی دوژمنانی كوردستانی پووچه‌ڵ كرده‌وه‌

فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌ یادی چوار…