کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیرەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆتاییهات. 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وردەکاریی کۆبوونەوەکە و بڕیاری هەرێمی کوردستان لەبارەی هەڵوێستیان بەرامبەر عێراق و تێپەڕاندنی یاسای قەرز بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنان لە بودجەی عێراق بەبێ جێکردنەوەی خواستەکانی کورد دەخاتەڕوو.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی رۆژنامەڤانی رایگەیاند، هەرێمی کوردستان نیگەرانە لە هێزە عێراقییەکان و شێوەی دەربڕینی زمانی ئەو یاسایە، شێوەی سزادانە و “بە نیگەرانییەوە دەڕوانینە ئەو پێشهاتە”.

نێچیرڤان بارزانی، ئەو هەنگاوەی بە شکست بۆ لایەنە عێراقییەکان لە بەڕێوەبردنی عێراق ناوبرد و ئاماژەی بەوە کرد، “ئەوەی روویدا بۆ ئێمە موفاجەئەیەکی گەورەبوو”.

لەبارەی دابینکردنی مووچەوە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کاری لەپێشینەی ئەوان دابینکردنی مووچەیە و سوپاسی خۆڕاگریی مووچەخۆران و خەڵکی کوردستانیشی کرد. گوتیشی “دەبێت بەغدا بەزووترین کات بیر لە چارەسەرکردنی ئەو بابەتە بکاتەوە”.
لەبارەی رێککەوتنی 50 ساڵەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا و رۆزنەفت و کاریگەریی لەسەر رێکنەکەوتنی هەولێر و بەغدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی، رێککەوتنی 50 ساڵەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا و رۆزنەفت هیچ پەیوەندی بە رێکنەکەوتنی بەغدا و هەولێرەوە نییە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێی وایە، ئەو یاسایەی تێپەڕێندراوە، دژی حیزبی سیاسی نییە، بەڵکو “رێک دژی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانە”. گوتیشی، هێزە سیاسییەکانی عێراق گەورەترین زەربەیان لە ئاشتی و پێکەوەژیان دا بەو کارەیان.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی کردەوە، هەرێمی کوردستان بە هەموو جۆرێک ئامادەیە لەسەر هەموو کێشەکان لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ و رێککەوتن بکات. کاتی ئەوەش هاتووە بەغدا شێوازی مامەڵەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بگۆڕێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی یادی ڕاپەڕینەوە

بە ناو خودای بەخشندە و میهرەبان بە بۆنەی سییەمین ساڵڕۆژی ڕاپەڕینە مەزنەكەی گەلی كوردستانەو…