سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، پیرۆزبایی لە ئەمینداری گشتی و سەرکردایەتی و ئەندامانی ئەو حزبە دەکات.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2021/2/6، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەکگرتوویی ئیسلامی کوردستان، پیرۆزبایی 27ەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەکگرتوویی ئیسلامی کوردستانی لە ئەمینداری گشتی و سەرکردایەتی و ئەندامانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
لای خۆیەوە ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، سوپاسی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و هیوای خواست ”ساڵێکی خۆشتر بەڕێ بکەین و بتوانین بە ئاشتی و یەکڕیزی خزمەتی زیاتری گەلەکەمان بکەین“.