مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،  هەینی (30ی نیسان/ ئه‌پرێلی 2021) لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە شا عەبدوڵڵای دووەم، شای ئوردن کرد، بۆ کۆچی دوایی میر محەمەد بن تەڵاڵی مامی و نوێنەری تایبەتی شای ئوردن.

سەرۆکی حکومەت هاوخەمی خۆی بە شا عەبدوڵلا و بنەماڵەی شانشین و حکومەتی ئوردن راگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکار و خانەوادەکەیان ببەخشێت.

لە بەرامبەردا، شا عەبدوڵڵا سوپاس و پێزانینی هەبوو بۆ پەیوەندی و هاوخەمی دەربڕینی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

بابه‌تی تر

تا چوار ڕۆژی دیکە دەوامی بەشێک لە زانکۆکانی سنووری سلێمانی ڕادەگیرێت

زانکۆکانی سلێمانی و هەڵەبجە و پۆلەتەکنیکی سلێمانی بۆ ماوەی چوار ڕۆژ دەوامیان ڕاگرت. لە ڕاگ…