ڕۆژی شەممە ٢٥/١/٢٠٢٠ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە نەجاح ئەلشەمەری وەزیری بەرگری عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا ، دوا پەرەسەندن و پێشهاتەکانی بارودۆخی عێراق تاوتوێ کران و جەخت لەسەر گرنگی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە کرایەوە، بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا کە تیرۆریستانی داعش ئێستا لە چەند ناوچەیەکی عێراق بوونەتە مایەی هەڕەشەی جیددی بۆ سەر دانیشتووان و پێویستە هەماهەنگییەکی باشتر لە نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگەدا هەبێت و بە شێوەیەکی هاوبەش رووبەڕووی ئەو مەترسییانە ببنەوە بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم.

وەزیری بەرگری عێراقیش وێڕای ستایشکردنی هێزی پێشمەرگە وەک بەشێک لە سیستەمی بەرگری عێراق کە رۆڵێکی کاریگەری لە تێکشکاندنی داعشدا هەبووە ، ئامادەییشی بۆ هەماهەنگی زیاتر لەم بوارەدا دەربڕی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پارێزگاری سەلاحەددین دەكات

ڕۆژی شەممە 16ـی كانوونی دووەمی 2021 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی …