ئەمڕۆ سێشەممە 2021/4/20 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە نیکیهیرۆ  ئاراکاوا بەرپرسی نوێی نووسینگەی کونسوڵگەریی ژاپۆن لە هەولێر کرد .

سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە بەرپرسی نووسینگەی کونسوڵگەریی ژاپۆن کرد و هیوای خواست لە ئەرکەکانیدا سەرکەوتوو بێت و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ژاپۆن،  لە هەموو بوارەکاندا پەرە پێ بدات.

 لە کۆبوونەوەکەدا، کە تۆیاما کەی بەڕێوەبەری نووسینگەی ئاژانسی هاریکاریی نێودەوڵەتیی جایکای ژاپۆنی لە عێراق بەشدار بوو، گفتوگۆ دەربارەی کار و پڕۆژەکانی ئاژانسی جایکا لە هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی هەماهەنگیی لە گەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی هاوکارییەکانی وڵاتی ژاپۆن و بەتایبەتی ئاژانسی جایکای کرد کە ماوەیەکی زۆرە لە ڕێگەی ئەنجامدانی پڕۆژەکانییەوە،  خزمەت بە هەرێمی کوردستان دەکات، ئامادەیی هەرێمی کوردستانیشی بۆ پێشوازیکردن لە وەبەرهێنەرانی ژاپۆنی دووپات کردەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ئومێد خۆشناو: پارێزگاری له‌ هاووڵاتیانی خۆمان ده‌كه‌ین له‌ هه‌ر شوێنێك بن

لە دیوانی پارێزگای هەولێر، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر پێشوازی لەو خێزانە کوردە کرد، چه‌…