ڕۆژی سێشەممە 1ـی كانوونی یەكەمی 2020 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە جەیمس هییپی وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری هێزە چەكدارەكانی بریتانیا كرد.

لە دیدارەكەدا وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری هێزە چەكدارەكانی بریتانیا پێزانینی وڵاتەكەی بۆ ڕۆڵی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش دووپات كردەوە. هەروەها جەختی لە ویستی بریتانیا بۆ بەردەوامبوونی لە یارمەتیدان و مەشق و ڕاهێنانی هێزی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی تیرۆردا كردەوە.

پەیوەست بە بارودۆخی عێراقیش وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری هێزە چەكدارەكانی بریتانیا ڕایگەیاند كە پێویستە هاوسەنگیی سیاسی و ئابووری لەنێو پێكهاتەكانی عێراقدا هەبێت.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی سوپاسی وڵاتی بریتانیای كرد كە لە شەڕی داعشدا یارمەتیدەری هێزی پێشمەرگەی كوردستان بووە و هیوای بەرەوپێشڤەچوونی زیاتری پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بریتانیای خواست.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

د. بەشیر حەداد: دەبێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بخرێتە دەرەوەی ململانێ سیاسییەکان

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بابەتی دابەزینی بەهای دینار لە دەسەڵاتی …