ڕۆژی شەممە 16ـی كانوونی دووەمی 2021 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد كە پێكهاتبوو لە دكتۆر قوتەیبە ئەلجبووری سەرۆكی لیژنەی تەندروستی و ژینگە و موسەننا ئەلسامەرائی سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و هەروەها دكتۆر عەمار جەبر ئەلجبووری پارێزگاری سەلاحەددین.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و هەروەها بارودۆخی پارێزگاكانی ناوەڕاستی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لە بەردەوامیی پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان هەردوولا كرایەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی هاوکارییەکانی ژاپۆن دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 2021/4/20 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە نیکیهیر…