ڕۆژی یەكشەممە 4ـی تشرینی یەكەمی 2020 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە فاڵح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی و فەریق عەبدولئەمیر یاروڵڵا سەرۆكی ئەركانی سوپای عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و تەحەددیاتی هەنووكەیی و هەڕەشە ئەمنییەكانی بەردەم سەقامگیریی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا. هەروەها بیروڕا لەبارەی هەماهەنگیی ئەمنی و كاری هاوبەشی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕاڵ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەكان ئاڵوگۆڕ كرا.

لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر پێویستی گرتنەبەری هەنگاوی جددی بۆ ئاساییكردنەوەی بارودۆخی ناوچەكانی ماددەی 140ــی دەستووری عێراق كرایەوە.

لەم دیدارەدا سەرۆك بارزانی پشتگیریی خۆی بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراق دووپات كردەوە و ڕاشیگەیاند كە سەقامگیریی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان جێگەی بایەخە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم دانپێدانانی “ده‌ستگیركراوانی تۆڕی سیخوڕی بادینان” بڵاوده‌كاته‌وه‌

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، به‌شێك له‌ ده‌قی دانپێدانان و ئه‌و به‌ڵگانه‌ی بڵاوك…